لە قەندیل بە ئاهەنگێکی جەماوەری یادی ١٥ تەباخ کرایەوە

دوای نێوەڕۆی ئەمرۆ بە سەدان کەس لە سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان ڕوویان کردە بناری قەندیل بە ئاهەنگێکی جەماوەری ١٥ تەباخ یادی ٣٥ ساڵەی شۆرشی چەکداری پەکەکە-یان پێرۆز کرد.

پێرۆزبایەکە لە کاتژمێر چواری دوای نێوەرۆ لە گوندی سڵێ لە مەیدانی قەڵغانی مرۆیی لە بناری قەندیل  دەستیپێکرد، سەرەتای مەراسیمەکە بە سرودی ئەی ڕەقیب  و خولەکێک بێدەنگی دەستیپێکرد.

دواترپەیامی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان(کەژەکە) لەلایەن ئاواز ئیسماعیل خوێندرایەوە لە پەیامەکەدا هاتووە: لە کەسایەتی شەهید عەگید، مام زەکی و هەڤاڵ هەڵمەت ١٥ تەباخ لە تەواوی گەلانی کوردستان پێرۆز دەکەین، لە پەیامەکە ئاماژە بەوەش کرابوو لە کاتێکدا نەکۆڵی لە بونی کورد دەکەرا لە باکوری کوردستان شۆرشی چەکداربە پێشانگایەتی هەڤاڵ عەگید یەکەم فێشەک تەقێنرا و خەونی هەموو ئەو فاشیستانە لە گۆرنا کە نکۆلێان لە گەلی کورد دەکرد.

لە درێژەی وتارەکان پەیامی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە لەلایەن هۆزان کەرکوکی خوێندرایەوە لە پەیامەکەدا: وێرا پێرۆزبای ١٥ی تەباخ، لە پایامەکەی کەجەکە ئاماژەش بەوەکرا: تێکۆشانی گەریلای کە لە هەڵمەتی ١٥ تەباخ لە  ٣٥ساڵی ڕابردوو دەسکەوتی گرنگی بەدەست هێناوە، شۆرشیکی کۆمەڵایتی و فکری سیاسی بەدوای خۆیدا هێنا، کۆمەڵگاو بەهاکانی کۆمەڵگای بەرزکردۆتەوە ڕاستی ژیانیکی نوێی نەتەوەی خوڵخقاندوە.

هەموو پێشکەوتنانەی کە لەر ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست ڕویداوە مۆرکی هەڵمەتی ١٥ تەباخی پیوە دیارە، لە گەڵ ئەوەشدا هەموو دەسکەوتەکانی شۆرشی ڕۆژ ئاوای کوردستان پێشکەوتنەکان لە باکوری کوردستان بەرهەمی ١٥ تەباخە،بەهاو دەسکەوتانە بەخوێن قوربانی بە دەست هاتوە دەبێت هەموو کەسێک خۆی بەرپرسیار بزانێت داکۆکیان لێ بکات.

لە کۆتای پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتی کەجەکە داوای لە تەواوی جەماوەری گەلی کورد کرا کە تێکۆشانی خۆیان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بەرزبکەنەوە  وتا تێک شکاندنی ئەو فاشیزمە، هەروەها کەجەکە داواشای کرد گەنجانی کورد ڕوو بکەنە ڕيزەکانی گەریلا و تێکۆشانی ئازادی فراوان بکەن.

لە بەردەوامی پێرۆزبایەکە هومەرمەند کەریم خان سورچی  چویە سەرستێج و چەندین بەرهەمی هونەری بۆ بەرز ڕاگرنتی بەرخودانی ١٥ تەباخ قارەمانەیەتی گەریلا  پێشکەش کرد 

هەروەها هەڵمەت کەرکووکی پەیامێکی لەسەر ناوی گەنجانی وڵاتپاریزی کوردستان پێشکەش کرد وێرای پێرۆزبایی ڕایگیاند:بە دووژنمان دەڵێم ڕاستە ئێوە هەڤاڵ هەڵمەتان شەهید کرد، بەڵام ئەوە باش بزانن کە  ڕوحی هەڤاڵ هەڵمەت لە خاک، بەرد، ئاو و مێشکیکی هەموو تاکێکی گەنجی باشوری کوردستان دایە.

لە کۆتایدا هونەرمەند شەیدا سنەیی و  گروپی هەڵپەرکی داستینای قەندیل و  گروپی موزیکی ڕۆژئاواو چەند هونەرمەندیکی تر بەرهەمکانیان پێشکش کرد ئاهنگەکە بە هەڵپەری شادی تا کاتژمێر ٧ سەر لەئێوارە بەردەوام بوو.

ک-ش