بە تەنیا لە پارێزگای خوزستانی ئێران ٦٠خۆپیشاندەر کوژراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایگەیاند، بە تەنیا لە پارێزگای خوزستانی ئێران ٦٠خۆپیشاندەر کوژراون.

هەفتەیەک بەسەر خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران تێدەپەڕێت و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٣٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون.

ڕیکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایگەیاند، تەنیا لە پارێزگای خوزستان ٦٠ کەس کوژراون و ٢٥٠ کەسیش بریندار بوون.

ڕێکخراوەکە باس لەوە دەکات، ڕژێمی ئێران هەرێمەکەی کردووەتە زیندانێکی سەرکراوە و هەموو رێگەی هاتوچووی بۆ پاریزگاکە داخستووە.

ف.ق