بە نزیک بونەوە بە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە تورکیا ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی زۆرتر دەبێت

دوای ئەوەی کە ئاکەپە ومەهەپە بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختیان لە تورکیا دا، ئۆپراسیۆنی گرتن و قڕکردنی سیاسی لە تورکیا زۆرتر دەبێت.

لە بەردەوامی سیاسەتی قڕکردنی سیاسی حکومەتی تورکیا بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپراسێۆنێکدا لە چەند گەڕەکێکی شاری ئیستانبول، پۆلیس هەڵی کوتایە سەرماڵی چالاکانی سیاسیدا ولە ئەنجامدا ٢١ چالاکی سیاسی دەسبەسەرکرد.

ئەو کۆمەڵە گەنجە کە دەسبەسەر کراون چالاکی ڕێکخراوەی جوانان بون.