بە هەزاران کەس لە مەیدانی تەحریری بەغدان

لەگەڵ ئەوەی حکومەتی عێراق قەدەغەی تاتوچووی ڕاگەیاندووە، بەلام خۆپیشاندان لە مەیدانی تەحریری بەغدای پایتەختی عێراق بەردەوامە.

دوێنێ شەو قەدەغەی هاتوچوون ڕاگەیەنرا، بەڵام هاوڵاتیان قەدەغەکەیان شکاند و لە مەیدانی تەحریرن.

ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی خۆپیشاندەران زیاتر دەبێت و لایەنگرانی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە سەر داواکاریەکانیان سوورن.

لە شارەکانی تری عێراقیش وەک کەربەلا و نەجەف و حلە خۆپیشاندان بەردەوامە، بەڵام ناوەندی سەرەکی ناڕەزاییەکان مەیدانی تەحریری بەغدایە.

ف.ق