بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز

بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و زەنگی مەترسیی لێدرا.

شەوی ڕابردوو دەنگی دوو تەقینەوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بیسترا، بەپێی ڕاگەیاندنە عێراقییەکان، نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە دوو ڕۆکێت کراوەتە ئامانج.

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەو دوو ڕۆکێتە بە دووری ١٠٠ مەتر لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا دراون، بەڵام زیانیان نەبووە و زەنگی مەترسی لە ناوچەکە لێدراوە.

ز.ش