بە ۹ موشەکی دوورهاوێژ بۆردومانی حەلەب و حەمای سوریا کرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بە ۹ موشەکی دوورهاوێژ هێرش کرایە سەر چەد شوێنێکی هەر دوو شاری حەلەب و حەما سوریا. بەگوێرەی مەدیاکانی سوریا موشەکەکان لە ئەردەنەوە ئاڕاستە کراون.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، بە موشەکی دوورهاوێژ چەند بنکە و بارەگایەکی سەربازی سوری و ئێرانی لە پارێزگاکانی حەلەب و حەما سوریا کرانە ئامانج.

لەوبارەوە، ڕەوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە: " لە دەوروبەری حەلەب و حەما چەند بنکە و بارەگایەکی سەربازی سوپای سوریا و سوپای پاسدارانی ئێرانی بەموشەک بۆردومان کراون".

ئەمڕۆ، ڕۆژنامەی تشرینی سوریاش ڕایگەیاند: " هێرشەکە بە ۹ موشەک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و بەریتانیا کە لە باکوری ئەردەنن کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە دەوروبەری حەلەب و حەما، بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە زیانە گیانی و مادییەکانی هێرشەکە نەداوە". 

هـ.هـ

 

oo