بەردەوامی خۆپیشاندانەکان لە ئێران

دوابەدوای دەستگیرکردنی ژمارێک لە هاووڵاتیانی شاری کازرون-ی سەربە پارێزگای فارس-ی ئێران ، تێکهەڵجون لە نێوان هاوولاتیان وهێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی هاتە ئاراوە.

خۆپیشاندانەکان لە کازرون بەردەوامی هەیە و هاووڵاتیان داوای ئازادکردنی گیراوەکان دەکەن.

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی شاری کازرون-ی سەربە پارێزگای فارس لەدژی بڕیاری حکومەت بۆ جیاکردنەوەی بەشێک لەو شارە و پێکهێنانی شارێکی تازە و هەروەها لەدژی کێشە ئابورییەکان دەستیپێکردەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی شاری کازرون ئێران ڕژانە سەر سەقامەکان و خۆپیشاندانییان دەستپێکردەوە، لەکاتێکدا کە دوو ڕۆژ بوو بەهۆی هێنانی هێزیکی سەربازی زۆرەوە لەلایەن حکومەتەوە شەقامیان چۆڵکردبوو.

دوو شەو پێش ئێستا هاوڵاتیانی شاری کازرون خۆپیشاندانێکی خوێناوییان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو خۆپیشاندانەدا سێ هاوڵاتی کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران دەستگیرکران.

لەبەرامبەردا چەندین ئۆتۆمبێل و متۆری هێزەکانی سەربازییەکان، ناوەندەی حکومەت  و بنکەیەکی پۆلیسی ئێرانیش لە ئاگردا سووتێندران.

ئاڵۆزییەکانی کازرون ڕۆژ لەدوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە و پشتگیریی لە سەرتاسەری ئێرانەوە بەرەو خۆی ڕاکێشاوە، خەڵکی ئێران دەڵێن، کە ئەوە ئیسرائیل لە غەزە دەیکات حکومەتی ئێران لە کازرون لەدژی هاوڵاتیانی خۆی ئەنجامی دەدات.

ک-ش