بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆ دەرکردنی ئەمریکا یەکیانگرت

راگەیەنرا بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆ دەرکردنی ئەمریکا یەکیانگرتووە.

دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران  و ئەبدو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی لە لایەن ئەمریکاوە کوژران، هیزەکانی حەشدی شەعبی و گروپە شیعەکانی عێراق لەدژی ئەمریکا یەکیانگرت. هیزەکان حەشد دوای کوشتنی سولەیمانی و مەهەندیس داوای دەرکردنی هێزە بیانیەکان لە عێراق دەکەن و لایەنە شیعەکانی ناو پەرلەمانیش پشتگیری لە هەوڵەکانی دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن.

دوای بڕیارەکە لە پەرلەمان چی ڕوویدا؟

لەبەرئەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و شیعەکان یەکیان گرت و فشاریان دروست کرد، پەرلەمان عێراق لە ٥ی کانونی دووەمدا کۆبووە و بڕاریدا هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانیەکان لە عێراق بکشێنەوە.

دوای بڕیارەکە هێزە شیعەکان ناکۆکیەکانیان وەلانا و دەستیان بە کارکردن بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کرد.

لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی نێوان سەرکردە شیعەکاندا دەوترێت، بڕیاردراوە هەموو هێزە شیعەکان لەدژی ئەمریکا یەکبگرن.

موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر، نوێنەرانی عەسائب ئەهلی حەق، فەیلەقی سەید شوهەدا، بزوتنەوەی نوجەبا و سەرای سەلام لە شاری قومی ئێران کۆبوونەوە.

شەمەری پشتڕاستی کردەوە

ناسر شەمەری وتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا لەبارەی دۆخەکە قسەی کرد و ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەی لایەنە شیعەکاندا بڕیاردراوە ، هەموو هێزەکان لەدژی ئەمریکایەکبگرتن و ئەمریکا لە عێراق دەربکەن.

شەمەری وتی، "پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی دەرفەتێکیان دوەتە پەرلەمان کە بە ڕێگای دیپلۆماسی هێزە بیانیەکان لە وڵات دەربکەن.

ف.ق