بەشی یەکەمی کارەکانی کۆمیتەی دەستوری سوریا کۆتایی پێهات

بەشی یەکەمی کار و کۆبونەوەکان بۆ دانانی دەستوری نوێی سوریا کۆتایی پێهات و بڕیار وایە رۆژی دووشەممەش دەستەی نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا کە لە ٤٥ کەس پێک دێت کۆببێتەوە.

بەشی یەکەمی کۆبونەوەکانی کۆمیتەی دەستوری سوریا کە لە ٣٠ تشرینی یەکەمەوە بە سەرپەرەشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف دەستی بە کارەکانی کردبوو، دوێنێ ئێوارە کۆتای پێهات.

Geîr Pedersen  نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی سوریا لە بارەی کۆبونەوەکە لێدوانێکی داو وتی سەرەڕای کۆمەڵێک تێبینی و کەموکورتی بەشی یەکەمی کۆبونەوەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.

Pedersen  هەروها رایگەیاند لەم کۆبونەوە ٣ رۆژیەدا نوێنەری رژێمی سوریا و نوێنەری ئۆپۆزسیۆن و کۆمەلگای مەدەنی لە بارەی دەستوری نوێی سوریاوە بۆچوونەکانیان دەربڕی و وتی: هەروها ئەندامانی کۆمیتەی دەستوریش قسەیان لەسەر بۆچوونەکان کردووەو لەو بارەیەوە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی سوریا هەروها رایگەیاند دوای کۆمیتەی دەستوری کە لە ١٥٠ کەس پێک دێت، دەستەی نووسینەوەی دەستورییش پێک هێنرا کە لە ٤٥ ئەندام پێک دێت وتی: دەستەی نوسینەوەی دەستوری، بریاری دا رۆژی دووشەمە جارێکی تر کۆ ببێتەوەو کۆبونەوەکەش بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

ز.ش