ئێران سەربازگەکانی ئەمەریکای لە عەین ئەسەد و هەولێر ڕۆکێت باران کرد

کەمێک پێش ئێستا سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: هێزەکانیان بەدەیان ڕۆکێتی بالیستی دوورهاوێژ سەربازگەکانی ئەمەریکای عەین ئەسەدی ئەنبار و هەولێری باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە.

کەمێک پێش ئێستا سپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەک تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی هێزەکانیان بە دەیان ڕۆکێتی بالیستی دوورهاوێژ دوو سەربازگە و بنکەی ئاسمانی ئەمەریکی لە عەین ئەسەدی پارێزگاکانی ئەنبار هەولێری بۆردومان کردوە.

سوپای ئەمەریکاش هێرشەکەی پشتڕاست کردەوە، بەڵام لەبارەی زیانە گیانی و مادیەکانەوە زانیاری تەواو بەدەست نەخراوە.
بەم شێوەیەش ڕاستەوخۆ شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەستی پێکرد و پێدەچێت ئەمەریکاش پەرچەکرداری توند نیشان بدات و شەڕەکە فراوانتر و بەگوڕتر ببێت.

 

هـ.هـ