تاران؛ لە نێوان پۆلیس و دەروێشەکاندا شەڕ ڕوویدا

لە نێوان دەروێشە گۆن ئابادییەکانی ئێران و هێزەکانی پۆلیس لە شاری تاران تێکهەڵچون ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و دوو بەسیجی کوژراون و ژمارەیەک دەروێشیش برینداربوون.

 

دەروێشە گۆنابادییەکان کە لە ئێوارەی دوێنێوە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی نیعمەتوڵا ڕیاحیان  یەکێک لە دەروێشەکانی گون ئاباد ، لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس لە باکوری تاران گردبوبوونەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆتاییان بە گردبوونەوەکەیان هێنا.

ئێوارەی دوێنێ دەرێشەکان لە بەردەم بنکەیەکی پۆلیس گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی دەروێشێک بە ناوی نعمەتوڵا ڕیاحییان کرد، کە بە وتەی ئەوان بە نایاسایی دەستگیرکراوە.

هێزەکانی پۆلیس ئەو داواکارییەیان جێبەجێنەکرد و گردبوونەوەی دەروێشەکان بەرفراوان بووەوە، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر گردبوونەوە و پاشان شەڕ ڕوویدا.

لە ئەنجام ئە شەڕەدا ژمارەیەک دەروێش برینداربوون.

هەروەها پاسێک کە پۆلیس بانگەشەی ئەوە دەکات هی دەروێشەکان بووە خۆی بە هێزەکانی پۆلیسدا کێشاوە و لە ئەنجامیدا سێ پۆلیس کوژراون.

ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە ڕژیمی ئێران ،باسیان لە کوژرانی دوو بەسیجی ئەکەن.

گردبوونەوەی دەروێشەکان و شەڕ و پێکدادانی نێوانیان لەگەڵ پۆلیس تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەردەوامی هەبوو. ، بە پێی هەواڵەکان زیاتر لە ٣٠٠کەس لە خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسەوە دەسبەسەر کراوون،

ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەروێشەکان بە کردەوەی توندوتیژی تۆمەتبار ئەکەن، بەڵام دەروێشەکان لە ماڵپەری فەرمی خۆیاندا ڕایان گەیاندووە کە ئێمە هەر چەشنە کردەوێکی توندوتیژانە رەد ئەکەینەوە .