تاڵیبان فڕۆکەیەکی ئەمریکی خستە خوارەوە

ڕێکخراوی تاڵیبان فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان خستەخوارەوە.

زەبیعوڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، فڕۆکەیەکی ئەمریکایان لە هەرێمی خەزنایە خستۆتەخوارەوەو سەرجەم ئەندامان و ئەفسەرانی پایەبڵندی ناو فڕۆکەکە کوژران.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" بە کەناڵی العرە-ی ڕاگەیاندووە، فەرماندەیی گشتی ئەمریکا لە ئەفغانستان لە ڕووداوەکە دەکۆڵیتەوە، بێ ئەوەی دەستنیشانی بکات کە فڕۆکەکە ئەمریکیە یان نا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو هەرێمەی فڕۆکەکەی لێ کەوتووەتە خوارەوە، هەرێمێکی ناکۆکە لەنێوان حکومەتی کابۆڵ و تاڵیبان.