تڕەمپ لەبارەی لیبیا هوشیاری دایە ئەردۆغان

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی تورکیا بۆ ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، هۆشیاری دایە ئەردۆغان و وتی، "ئەو هەنگاوە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا."

لەبارەی پڕۆژەی ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕمەپ هۆشیاری دایە ئەردۆغان.

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆشکی سپی تڕەمپ بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە کردووە و لەبارەی ناردنی سەربازی تورکیا بۆ لیبیا قسەیان کردووە. تڕەمپ لە قسەکانیدا ڕایگەیاندووە، دەستوەردانی وڵاتانی بیانی لە کاروباری لیبیادا دۆخی ئەو وڵاتە زیاتر ئاڵۆز دەکات.

لە پەرلەمانی تورکیادا پلانی ناردنی سەربازە تورکەکان بۆ لیبیا قبوڵکرابوو. بڕیاری ناردنی هێز بۆ لیبیا لە دەستی ئەردۆغاندایە.

لە شەڕی لیبیادا ڕووسیا، سعودیە، ئیمارات، میسر و ئەمریکا و فەڕەنسا پشتگیری لە جەنەڕال حەفتار دەکەن و تورکیا و قەتەریش پشتگیری لە حکومەتی هاوپەیمانی نەتەوەیی لیبیا دەکەن.

ف.ق