تڕەمپ هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر عێراق دەکات

دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی سزای قورس بەسەر بەغدا دەکات، ئەگەر بێت و هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق دەربکات.

لەناو فرۆکە تایبەتەکەی خۆی، دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنوسان گفتوگۆی لەبارەی دۆخی دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد.

ترامپ لە وەڵامی پەیامنێری ڕۆیتەرزدا ڕایگەیاند: ئەمریکا نیگەرانە لەو هەنگاوەی پەرلەمانی عیراق کە دەیەوێت هێزەکانی ئەمریکا لەخاکی وڵاتەکەی بکاتە دەرەوەو لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکاشدا، پێویستە بەغداد قەرەبووی واشنتۆن بکاتەوە لە دامەزراندنی ئەو بنکە ئاسمانیانەی کە بە شێوەیەکی لەناکاو دایمەزراندووە.

ترامپ وتیشی، ئەمریکا بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی لە عێراق دامەزراندووە کە ملیاران دۆلاری تێچووەو دەبێ عێراق ئامادەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو تێچووە.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، "عێراق داوایان لێدەکات خاکی وڵاتەکەی جێبهێڵین، کە ئەمش پێچەوانەی بنەمای دۆستانەی هەردوولایە، بەڵام ئێمە سزایەکیان بەسەردا دەسەپێنین کە پێشتر هاوشێوەی نەبووەو سزاکانی ئێران لەچاویدا سووکترە".

ف.ق