تڕەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ تالیبان نزیکە

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا و تالیبان لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە.

تڕەمپ لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا قسەی کرد و وتی، "بە بۆچوونی من ئێمە لە رێککەوتن نزیکین. بۆ ڕێککەوتن شانسێکی زۆر باش هەیە، ئێمە چاوەرێ دەکەین."

تڕەمپ ئاماژەی بەوەکرد، ڕێککەوتنەکە بە واتای دروستکردنی پەیمانێک نایەت، بەلام لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هەندێک شت ئاشکرا دەبن.

بەر لە قسەکانی تڕەمپ بەرپرسی پنتاگۆن ڕایگەیاندبوو، لە هەندێک هەرێم ئاگربەست بۆ ماوەی هەفتەیەک لەگەڵ تالیبان ئیمزاکراوە.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا دۆناڵد تڕەمپ باسی رێککەوتنی لەگەڵ تالیبان دەکرد کە لە ناکاودا ئاگربەست کۆتایی هات و شەڕ دەستیپێکردەوە.

ف.ق