تەرمی ئیبراهیم ئایهان گەییشتە سێوەرەگی ڕەحا

تەرمی سیاسەتمەداری کورد وپاڕمانتاری پێشووی هەدەپە ئیبراهیم ئایهان کە لە هەولێربەهۆی نەخۆشی دل گیانی لەدەست دابوو، گەییشتە ناوچەی سێورەگ-ی رەحا.

شاندی هەدەپە وبنەماڵەی پارلمانتاری پێشووی هەدەپە ئیبراهیم ئایهان دوای ئەوەی کە دوێنێ تەرمەکەیان لە هەولێروەرگرتەوە وهێنایان بۆسڵۆپی، دوای ئەوەی کە بەشی پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی دەوڵەتی شێڕناخ تەرمەکەی پشکنی، تەرمی ئیبراهیم ئایهان بەرەوناوچەی سێرەوەرگ-ی ڕەحا بەڕێکرا.

گەل لە ناوچەکانی جەزیر، قۆسەر، وێرانشار ونسێبین پێشوازیان لە تەرمی ئایهان کرد. لە زۆربەی شوێنەکانداهێزەکانی پۆلیس جێگیرکرابوون.

بنەماڵە وشاندەکەی هەدپە ئەمڕۆ تەرمی ئایهان لە گۆڕستانی ناتۆ-ی سێوەرەگ بە مەراسمێکی گرسەیی دەسپێرنە خاک.

ک-ش