حوسیەکان سێ کەشتیە بیانیەکەیان ئازاد کرد

چەکدارانی حوسی یەمەن لە باشووری دەریای سوور دەستیان بەسەر سێ کەشتی بیانیدا گرتبوو و ١٦ کارمەندی کەشتیەکانیان دەستگیرکردبوو. حوسیەکان هەرسێ کەشتیەکە و کارمەندەکانیان ئازاد کرد.

حوسیەکان ڕایانگەیاد، لە سەرەتای ئەم مانگەدا دەستیان بەسەر سێ کەشتیدا گرتبوو. هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکانیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بزانن کەشتی سعودین یان نا.

ڕاگەیەنرا کەشیەکی کۆریای باشوورە. وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کەشتی و کارمەندەکانیان ئازادکراون.

لە مانگی ئەیلولدا حوسیەکان داوایان لە سعودیە کردبوو، کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزیەکان بهێنن.

لە ساڵی ٢٠١٤ دا بە سەرۆکایەتی حوسیەکان ڕاپەرینێک لە یەمەن دەستیپێکرد. دوای ئەوەی توانیان سانای پایتەخت کۆنتڕۆڵ بکەن، مەنسور هادی بۆ سعودیە هەڵهات و شەڕ دەستیپێکرد. لە یەمەن بەدەیان هەزار کەس کوژران. ڕێژەی دانیشتووانی یەمەن ٣٠ ملیۆن کەسە، بەڵام پێویستی ٢٤ ملیۆن کەس بە هاوکاری مرۆیی هەیە. زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون.

نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو، شەڕی ناوخۆی یەمەن گەورەترین قەیڕانی مرۆیی ئەم سەردەمەیە.

ف.ق