حەشدی شەعبی: دەبیت ئەمریکا لە عیراق بچێتە دەرەوە

لاینگرانی کاتیبی حیزبوڵا باڵیوزخانەی ئەمریکان لە ناوچەی سەوزی بەغداد گەمارۆداوە و ئاگریان لە بەشێكی بەردا، داوا دەکەن ئەمریکا خاکی عیراق بەجی بێڵێت.

شەمەی ڕابردوو ٢٧ مانگ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی موشەکێک لە سەربازگەی کەیوان(k1) لە باشوری رۆژائاوی شاری کەرکووک کارمەندێکی گرێبەستی ئەمریکی لەو سەربازگەیە کوژرا، ئەمریکا کاتیبی حیزبوڵای حەشدی شەعبی تۆمەتبار کرد بەو هێڕشە.

دوو ڕۆژ دوای هێڕشەکەی سەربازگەی کەیوان (k1)  سوپای ئەمریکا  لە تۆڵەی ئەو هێڕشە لە باشوری عێراق لە ناوچەی قایم سەربازگەیکی کاتیبی حەشدی شەعبی سەر بە حیزبوڵا بۆردوومان کرد، لە ئەنجامدا ٢٥ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ٤٥ تریش بریندار بوون.

بەمەبستی نارەزایەتی دەربڕین  ئەمرۆ لاینگرانی حەشدی شەعبی، لە بەردەم باڵیوزخای ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغداد کۆ بوونەوە و ئاگریان لە بەشی پاسەوانی باڵیوزخانکە بەردا.

لە ناو ڕیزی خۆپێشاندەراندا هەریەک لە مەهدی موهەندیس فەرماندەی گشتی ‌هێزەکانی حەشدی شەعبی، هادی عامری جێگری مەهدی موهندیس، قیس غزعەلی سەرۆکی عاسیب ئەهل و عەق و چەن بەپرسێکی تری باڵا دەبینران.  

بەرپرسە باڵاکانی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوە دەکەن ئێمە پێشتر لە ساڵی ٢٠١١ هێزەکانی ئەمریکامان لە عێراق دەرکرد دەرەوە، بەڵام  جارێکی تر بە بیانوێکی تر هەتەوە عێراق ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا خاکی لە عێراق نەچنە دەرەوە مەجبوورن هاوشێوەی ٢٠١١ بیناکەینە دەرەوە.