حەفتار ئاگربەستی ڕووس و تورکی ڕەتکردەوە

ژەنەراڵ خەلیفە حەفتار کە ڕۆژهەڵاتی لیبیای بەدەستەوەیە، بانگەوازی ڕووسیا و تورکیای بۆ ئاگربەست ڕەتکردەوە.

ئەحمەد ئەلمەسماری وتەبێژی ژەنەڕاڵ خەلیفە حەفتار لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی هێزەکانی سەر بە حکومەتی هاوپەیمانی نەتەوەیی کە لە تەرابلوس دەسەڵاتە، بەردەوام دەبن.

مەسماری وتی،" ئارامی سیاسی کاتێک بەدیدێت کە گروپە تیرۆریستەکان لەناوببرێن و پایتەخت لە ژێر کۆنتڕۆلی ئەو گروپانەدا دەربهێنرێت.

هیزەکان حەفتار لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ەوە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی تەرابلوس دەدەن. سەرەتای هەفتەی ڕابردوو شاری سیرتەی ڕۆژهەڵاتی تەرابلوس کە شوێنێکی ستراتیژیە لە لایەن هێزەکانی حەفتارەوە کۆنتڕۆلکرا.

ڕجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورک و ڤیلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەستەنبوڵدا داوای ئاگربەستیان لە لیبیا کرد.

شایەنی وتنە، بەرژەوەندیەکانی ڕووسیا و تورکیا لە لیبیا یەکتریناگرنەوە.

ف.ق