حەفتەر: بە بێ ڕێکەوتن  مۆسکۆی بەجێهێشت

خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەو ڕێکەوتنەی ئیمزا نەکرد کە تورکیا و ڕوسیا دەربارەی ڕاگرتنی شەڕ و پێشەڕەویەکانی هێزەکای خەلیفە حەفتەر بۆ تەرابلوس ئامادەیان کردبوو.

دەوڵەتی تورکیا و ڕووسیا بە ئامانجی ڕاگرتنی پێشرەویەکانی سوپای نیشتیمانی لیبا بۆ تەرابلوسی پایتەخت  ڕەشنوسێکی ئاگربەستیان ئامادەکردبوو، دوێنی ١٢ مانگ لە مۆسکۆی پایتەخەتی ڕوسیا خستیانە بەردەم هەر یەک لە خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی گشتی هێزی نیشتیمانی لیبا و  فایز سەراج،  سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیارانی لیبیا.

بەپێ زانیاریەکان فایز سەرج هەر لە هەمان کاتدا ڕێکەوتنکەی ئیمزا کردوە، بەڵام خەلیفە حەفتەر داویکردبوو مۆڵەتی ڕۆژێکی پی بدرێت بۆ ئەوەی بیری لێبکاتەوە.

سەر لە بەیانی ئەمرۆ ئاژانسی فرانس پریس ڕایگەیاند:  لە دوای ڕۆژێک ئەمرۆ خەلیفە حەفتەر بەبێ ئیمزاکردنی ڕێکەوتنەکە مۆسکۆی بی جێهێشتوە.

ڕ..ح