خامنەیی هەڕەشەی توند لە ئەمریکا دەکات

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات و ڕایدەگەیەنێت،  تۆڵەیەکی توند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانییەتی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی چەکدارانی حەشدی شەعبی کوژران، دەربارەی ڕووداوەکە، عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.

خامنەیی ڕایگەیاند:"تۆڵەیەكی توند چاوەڕوانی تاوانبارانی كوشتنی قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانییەتی، سەرداری گەورە و پڕ شانازی ئیسلامی گەڕایەوە لای خوا، شەوی ڕابردو ڕۆح پاکی شەهیدان، ڕۆحی پیرۆزی قاسم سلێمانی گرتە باوەش".

خامنەیی ڕاشیگەیاندووە: سولەیمانی چەندین ساڵ جیهادی دلێرانەی لە بەرەنگاریی لە گەڵ شەیتانەكان و ستەمكارانی جیهان کردووە، خەونی پاکی ئەو بە دەستی پیسترین جۆری مرۆڤی سەر زەوی ڕژا.

خامنەییی لەسەر ڕووداوەکە سێ رۆژ ماتەمینی لەسەر تاسەری وڵاتدا ڕاگەیاند.

ف.ق