خامنەیی گڵۆپی سەوزی داگیرساند و ئیتلاعات هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری خۆی بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتی ئێران بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین ڕاگەیاند و خۆپیشاندەرانی وەک "گێرەشێون" پێناسە کرد.

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری خۆی بەرامبەر سیاسەتی دەوڵەتی ئێران بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین ڕاگەیاند و خۆپیشاندەرانی وەک "گێرەشێون" پێناسە کرد.

خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە کۆبوونەوەی ویلایەتی فەقێدا پشتگیری خۆی بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین پیشاندا و ڕایگەیاند، بڕیارەکە پێویستە جێبەجێ بکرێت. خۆپیشاندەرانی وەک گێرەشێوێن پێناسە کرد و وتی، "خرابکاری، سووتاندن کاری هاوڵاتیان نییە بەڵکو کاری کەسانی گێرەشێوێنە."

قسەکانی خامنەیی لەکاتێکدایە عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزلی وەزیری دەوڵەتی ئێران شەوی شەمە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، هێزە ئەمنیەکان بەرامبەر خۆپیشاندەران دەوەستنەوە و ئەرکەکەیان جێبەجێ دەکەن. ڕەحمانی فەزلی وتیشی، "لێکۆلینەوە لەبارەی ناسنامەی خۆپیشاندەران کراوە و ژمارەیەکیان ناسراون و بە سزای خۆیان دەگەن."

وتەبێژی هیزی ئینتزامی ئێرانیش ڕایگەیاند، پۆلیس بە زەبروزەنگ لەگەڵ خۆپیشاندەران دەجووڵێتەوە.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیش هەڕەشەی لە خۆپیشاندەران کرد و ئاماژەی بەوەکرد، خۆپیشاندانەکان گۆماناوین و ئەنجامدەرانی سەرەکی خۆپیشاندانەکان ئاشکرا دەکەن و بەسزای خۆیانیان دەگەیەننن.

ف.ق