خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەستپێدەکەنەوە

هاوڵاتیانی شاری بەغدا ڕوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەكەنەوە و باسی ئەوە دەکرێت ئەمڕۆ نزیکەی ملیۆنێک کەس کۆببنەوە.

ئەمڕۆ دانیشتوانی شاری بەغدای پایتەخت ڕوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەكەن بۆ بەشداریكردن لە خۆپیشاندانەکاندا و دوێنێش چالاكوانان و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەکان باسی بەشداریکردنی نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە خۆپیشاندانەکاندا دەکەن.

خۆپیشاندەران ئەمرۆ جەخت لەداواكاریەكانی پێشوویان دەكەنەوە و داواش دەكەن پەلە بكرێت لەدیاریكردنی سەرۆك وەزیرانێكی نوێ بەپێی خواست و مەرجی ئەوان.

١٠٠ رۆژ بەسەر دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەغدا تێپەڕی، بەڵام تا ئێستا داواکاری گەل جێبەجێ نەکراون. سەڕەرای ئەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران و بە هەزاران کەسیش بریندارکران.

لە ١ی کانوی یەکەمی ٢٠١٩ دا عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیری کێشایەوە. بەڵام بە هۆی هەڵنەبژاردنی سەرۆکوەزیری نوێ، هێشتا لەسەرکارە.

ف.ق