خۆپیشاندانەکانی بەغدا گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە

 بەهۆی ڕێگریکردن لە خۆپیشاندەران لە چوونیان بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و لایەنە ئەمنیەکاندا ڕوویدا و بەو هۆیەوە بە دەیان کەس کوژران و بریندا کران.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندان شارەکانی بەغدا، ناسریە و میسانی گرتەوە و گەلی عێراق بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەشداری خۆپیشاندانەکان دەبن، بەڵام لە شاری بەغدا بە هۆی ڕێگریکردن لە خۆپیشاندەراندەران گرژی و ئاڵۆزی ڕوویدا و لە ئەنجامدا بە دەیان کەس کوژران و بریندارکران.

ئەمەش لە کاتێکدایە زۆربەی بەرپرسانی حکومی عێڕاق لە ماوەی ڕابردودا داوایان دەکرد خۆپیشاندانەکان بە شێوازێکی مەدەنی بەڕێوەبچێت و دور بێت لە هەر گرژی و ئاڵۆزیەک لە نێوان لایەنە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران.

ف.ق