خۆپیشاندنان لە نەجەف بەردەوامە و سەدر بەشداری خۆپیشاندانەکە دەکا

سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتوچۆ، خۆپیشاندان لە نەجەف بەردەوامە و سەدر بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەناو ئاپۆڕای خەڵکیدا دەردەکەوێت.

 

دووەم شەپۆلی خۆپیشاندان لە عێڕاق بەردەوامە و داواکارێکان بۆ دەست لەکار کێشانەوەی ئەم حکومەتە نوێیەی عێڕاق بەردەوامە، لەو چوار چێوەیەدا حکومەتی عێڕاق هەمو هەوڵێکی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتێکان لە تەواوی عێڕاق. لەو نێوەندەدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە ئۆتۆمبێلی خۆی بەشداری لە ناڕەزایەتێکانی نەجەف دەکات و لە نزیکەوە ڕەوشی خۆپیشاندەران چاودێری دەکات.

ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤ کە ڕێکخراوێکی نیمچە حکومیە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی خواروی عێڕاق ڕایگەیاند کە یەک کەس کوژراوە و ١٩٢ کەسیش بریندارە، لە هەمان کاتدا سەرچاوە هەرێمێکان ڕایانگەیاندوە لە کەربەلا بە هۆی گولەباران کردنی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنێکانەوە  ١٤ کەس کوژراوە و نزیک لە ٩٠٠ کەس بریندارە.

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتێکان دیمەنی هێزە ئەمنێکان بڵاو دەبێتەوە کە بە چەک ڕوبەڕوی خۆپیشاندەران دەبنەوە ئەمەش گومانەکان زیاتر دەکات کە ئایە ئەنجومەنی باڵای مافەکانی مرۆڤ پشت بە چ سەرچاوەیەک دەبەستێک لە بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارانە.