خۆپێشاندانەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە

خۆپێشاندانەکانی عێراق دەستپێدەکەنەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراقش هەموو هێزەکانی ناوخۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.

دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ بێدەنگی  شەقامی  عێراق، بڕیارە جارێکیتر ٢٥ ئەم مانگە ڕۆژی هەینی  لە بەغدادی پایتەختی عێراق خۆپێشاندانی جەماری بەرفراون ئەنجام بدرێت، موقتەدا سەدر ڕیبەری ڕەوتی سەدەر لە ئیستاوە پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندەران  دەربڕێوە.

ڕێكخەرانی خۆپێشاندانەکان لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ئەو خۆپێشاندانە دەکەن، هاوکات وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی خۆپێشاندەران لە ئیستاوە ئامادەکاری دەکات و هەموو ‌هێزەکانی ناوخۆی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، هەروەها حکومەت لە ئێستاوە بڕیاری داوە ڕۆژێک پێش خۆپێشاندانەکان کە دەکاتە ٢٤ مانگ هەموو هێڵەکانی ئینتەرنێت ببڕێت.

لە سەرەتای ئەم  مانگەوە هەزاران کەس ڕژانە شەقامەکانی بەغدا و گۆڕەپانی تەحریر و دوای هەڵوشاندنی حکومەتی ئیستای عێراقیان دەکرد، دواتر خۆپێشاندانە گرژی ئاڵۆزی تێکەوت و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە . خۆپێشاندانەکان بەرفراوان بوون شارەکانی خواروو و ناوەڕاستی عێراقێشی گرتوە، لە ئەنجامی شەرو پێکدادانی نێوان هێزە ئەمنیەکان  زیاتر بوون و سەد هاوڵاتی کوژران بە سەدانی تریش بریندار بوون.

ف.ق