خۆپێشاندەرانی بەغداد: ئێمە ژیان و نێشتیمانیکی ئازادمان دەوێت

خۆپێشاندەکانی بەغداد ماوەی ١٨ ڕۆژە بەردەوامە  و دەڵین:" ئێمە ژیان و نیشتیمانیکی ئازادمان دەوێت"

سەرەڕای کوشتنی زیاتر لە ٣٠٠ خۆپێشاندەر لەلاین هێزە ئەمنیەکان لە عێراق بەڵام چالاکوانانی ئەو گۆرە پانی تەحریر ئامادەنین گۆڕەپانکە چۆڵ بکەن، دەربارەی داواکاریەکانیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەیان کرد.

نەسیر نەزیر یەکیە لەو گەنجانەی کە لە پارێزگای بابلەوە هاتوە بۆ مەیدانی تەرحریر بۆ ئەوەی بەشداری خۆپێشاندانەکان بکات دەڵێت: ئێمە دوای حکومەتێکی سەربەخۆ دەکەین، داوکارین پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەڵوشێندرێتەوە، خزمتگوزاری پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت، پارە دزراوەکانی عێراق بگەرێندرێتەوە بۆ وڵات.

هەروەها فەریدون حمدانی یەکێکی ترە لە چالاکوانەکانی نێو خۆپێشاندانەکان ڕایگیاند: ئێمە ژیان و نیشتمان دەوێت، نامەوێت  کاربەدەستانی گەندەڵ حوکمی وڵاتەکەمان بکەن، بەرپرسانی ئیستا هەموو دزن و گەلیان برسی کرد، گەل ژیانێکی ئارام دەوێت نێشتیمانیکانی ئازاد و سەربخۆی دەوێت، بەڵام بە پێچەوانەوە لە وڵاتی ئێمە دەزی گەندەلی هەیە دەستێوەردانی دەرکی هەیە، هاوشێوەی حکومەتی پێشوی عێراق گرتن و زیندانیکیردن هەیە.

هاوڵاتیکی تر کە دەموو چاوی هەڵپیکا بوو کڵاوی سەربازی گولە بەنی لەبەر کردبوو نەیوست ناوخۆی ئاشکرا بکات ڕایگیاند: من خودە و گولە نەبڕم لەبەر کردوە بۆ ئەوەی خۆمان بپارێزن لە هێڕشی هێزە ئەمنیەکان کە بە فیشەک و گازی فرمێسک ڕێژ و بۆمبی دەنگی هێڕشمان دەکەنە سەر،  ئێمە دەمانەوێت بچینە ناوچەی سەوز بۆ ئەوەی کۆتای بەحکومەتی ئیستای عێراق بینین چونکە ئەوانەی لەوێن گەندەڵن ناوچەی سەوز موڵکی گەلە نەک موڵکی کەسێک یان چەن کەسێک