خۆپێشاندەرانی عێراق دژی دەستێوەردانی ئێران و تورکیان

خۆپێشاندەرانی عێراق دژی هەموو دەستێوەردانێکی دەرکین ئەگەر لە کوردستان بێت یاخود لە باشوری عێراق، داواکارن شکۆی عێراق پارێزراوبێت

خۆپێشدانەداکانی عێراق زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی تا ئیستا سەدان خۆپێشاندەر کوژراون بە هەزەرانیش بەریندار بوون، بەڵام خۆپێشاندەرانی مەیدان تەحریرلە بە غدادی پایتەختی عێراق بەر نادەن جەخت لە داواکارەیەکانیان دەکەنەوە.

دەربارەی ئامانج و داواکاریەکانی خۆپێشاندەران، دەستی پشتی خۆپێشاندەران غەیاس جابر یەکێک لە چالاکوانانی سەرپەرشتی کاری  خۆپێشاندانەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) قسەی کرد.

دەربارەی پرسی ئەوەی ئایە کێ لە پشتی خۆپێشاندانەکەیە؟ غەیاس ڕایگیاند: ئێمە کەس پشتیوانیمان ناکات، هەیچ لایانی سیاسی گەورە یاخود بچووک نوێنەرایەتی داواکارەیاکانی ئێمە ناکات، بەڵکو ئێمە دژی هەموو حزبەکانین، ئێمەی گەنج  خۆمان نوێنەرایەتی داواکارەیەکانی خۆمان دەکەین.

هەروەها ڕاشیگیاند: ئێمە خوێندکارین بە مەسرەفی خۆمان خیوەتمان داناوە لەسەر گیرفانی خۆمان ئەوە چالاکیە بەرێوە دەبەین، هێچ کەس پشتیوانیمان ناکات پشتیوانی لە کەس قەبووڵ ناکەین.

دەربارەی دەستێوردانی دەرکەی بەتایبەتی لە لایەن دەوڵەتانی جێرانەوە ناوبراوئاماژە بەودا: ئێمە بە هەموو شێوەیک دژی هەموو ئەو دەوڵەتانەین کەس دەست تێوەردان دەکەن لە ناوخۆی عێراق، بە تایبەتی دەوڵەتانی جیران ئیران و تورکیا هەموو دەوڵەتانی تری جیرانی عێراق، دەمانەوێت دەستێوەردان لە کاری ناوخۆی عێراق نەکەن.

ئەوە ئەندامەی بەرێوبەری خۆپێشاندانەکانی مەیدانی تەحریر وتێشی: عێراق شکۆی پارێزراو نیە هۆکارەکەی ئەوەیە دەوڵەتێکی لاوازە بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەبەر گەندەڵی و پۆست ئاگایان لە شکۆی ئەم وڵاتە نەماوە، ئێمە دەمانەوێت پێش لە هەموو دەستێوەردانێک بگیرێت ئەگەر لە کوردستان یاخود لە باشوری عێراق.