خۆپێشاندەڕان بەغداد ڕوویان کردە شەقامی رەشید

خۆپێشاندرانی بەغداد ڕوویانە کردە شەقامی ڕەشید و پردی سنک هێزە ئەمنیەکان ڕوو بەر ڕوویان بوونەوە دەیان خۆپێشاندەر برینداروون.

ماوەی ١٦ ڕۆژە خۆپێشاندان لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەختی عێراق بەرێوە دەچیت، خۆپێشندەران هەوڵ دەدەن بچنە ناوچەی سەوز بۆ ئەوەی کۆتای بە حکومەتی عادل عەبدوڵمەهدی بێنن هێزە ئەمنیەکان ڕوو بەروویان دەبنەوە لە ئەنجامدا تا ئیستا بە سەدان کوس کوژراون و بریندار بوون.

 

لە چوارچیوەی هەوڵەکان بۆ کۆتای هێنان بە حکومەتی عادل عەبدولمەهدی ئەمرۆ خۆپێشاندەران ڕوویان کردە شەقامی ڕەشید و پردی سنک  بۆ ئەوەی بپەرێنەوە ناوچەی سەوز بەڵام ‌هێزە ئەمنیەکان ڕوو بەڕوویان بونەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیکی زۆری خۆپێشاندار بە هۆی گازی فرمسیک ڕێژەوە بریدنار بوون.

 

هاوکات عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بریاریک هەموو لێدوانێکی لە کۆمسێۆنی مافەکانی مرۆڤی پەرلەمانی عیراق قەدەغەکرد دەربارەی ڕاگیاندنی ئامارەکانی قوربانی خۆپێشاندەران.