خیانەت

بە هیوای ئەوەی خیانەتی کوردی کە بە هارپاگۆس دەستیپێکردبوو، بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت...

ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوا هەندێک حزبی بێهێزی کۆکردووەتەوە، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک چاوپێکەوتنی ئەنجامدا. دوای چاوپێکەوتنەکە هەندێک لێدوان بڵاوکرانەوە و ئێمەی تووشی سەرسوڕمان کرد. وەک ئەوەی گاڵتە بە گەلی کورد بکەن، دەڵێن: تورکیا لە سوریا لەدژی مافەکانی گەلی کورد نییە. ئەوانەی ئەم لێدوانانەیان بینی، بە خۆیان دەڵێت، باشە ئەمانە کەی کوردن! بەڵام دەبینن هەندێک کەسی بەم شێوەیە کە بەدوای بەرژەوەندی خۆیان و بەدوای هەندێک حسابی هەرزانن لەگەڵ دوژمنانی کورد دەجووڵێنەوە.

ئەنەکەسە دەڵێت دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و سوریا لەدژی مافەکانی گەلی کورد نییە. با سەیری هەندێک قسە و کردەوەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا بکەین و لە هەمانکاتدا وەبیری ئەوان بهێنینەوە. کاتێک لە ڕۆژئاوا کورد لە سەر خاکی خۆی بێکێشە دەژیا، بوون بە سەروەر و لە کانتۆنەکانیان خۆیان، خۆیان بەڕێوەدەبرد، ئەی دەولەتی تورک نەبوو دەیوت، "ئەو هەڵەیەی لە باکووری عێراق کردمان لە باکووری سوریا دووبارەی ناکەینەوە؟ باسە ئەوان نەیانوت، کۆبانی شاری کورد نییە، ئەم شارە عەین و عەرەبە؟ باشە نەیانوت، ئێمە ڕێگا بە ڕێڕەوێکی کوردی نادەین و باشە هەرێمەکانی نێوان کۆبانی و عەفرینیان داگیر نەکرد؟ ڕاستە لە گرێ سپی و سەرێکانی ژمارەیەک عەرەب دەژین، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەمەی وەک بیانۆ پیشاندا و وتی، "سەرێکانی و گرێ سپی شوێنی عەرەبە و بەم شێوەیە بۆ داگیرکاری زەمینەی دروست کرد و بە ڕەوا پیشانی دا. ئەی لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی بە هەزاران کەس ئاوارەنەبوون و لە جێگەیان چەتە و خانەوادەکانیان جێگیر نەکران؟ ئەی دەوڵەتی تورک بە هەزاران مەدەنی و شەڕڤانی شەهید نەکرد؟ ئەی زوڵم و ئەشکەنجەی ئەم دەوڵەتە لە کورد لە ڕاگەیاندنەکانی جیهاندا پیشان  نەدرا؟ ئەمە چەند نمونەیەکی  کردەوەکانی دەوڵەتی بکوژی تورکە. بۆیە دەپرسین، ئەوانەی ئەم قسانە دەکەین و ئەم زوڵمە ئەنجامدەدەن، چۆن لە دژی مافەکانی گەلی کورد نین؟ وتنی قسەیەکی بەم شێوەیە خیانەتە، بچووک بوونە. خیانەتی هارپاگۆس فەرماندەی مادە کە ڕێگایدا فارسەکان ماد یان کوردستان داگیر بکەن و لەبەر کردەوەکانیان بچووک ببن. لەبەرئەوەی لەو سەردەمەدا نە دەوڵەت – نەتەوە و نە سیاسەتی قڕکردن هەبوون.

دیارە ئەو خیانەتکارانەی کە دەڵێن، ئێمە سەر بە پەدەکەین و دەزانرێت لە قسەی پەدەکە ناچنە دەرەوە،هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیایان لە کاتی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ دا لەبیرکردووە یان نایانەوێت بیبینن! مەسەلەیەکی کۆنی کورد هەیە کە ئەم دۆخە باش شیدەکاتەوە، 'کەوی نەیار، خایینی قەومی خۆیەتی'.

ئەم مەسەلەیە ڕاستی ئەو کەسانە زۆر باش ئاشکرا دەکات. ڕاستی ئەوان و کەوەکە زۆر بەیەکەوە دەگونجێن. ڕاوچیەکان هەندێک کەو دەگرن و پەروەردەیان دەکەن بۆ ئەوەی بخوێنن. دواتر کەوەکان لە بناری شاخێک دادەنێن و دەست بە خوێندن دەکەن. ڕاوچی تەڵەکانی جێگیر دەکات . بە خوێندنی کەوەکانی ناو قەفەسەکە، ژمارەیەک کەوی تر بەرەو تەڵەکان دێن و کەوە خافڵەکان دەبنە ڕاوی ڕاوچیەکان. دەکەونە داوەکەوە یان دەکوژرێن. قسە و کردەوەکانی ئەنەکەسە ڕێک لەو کەوەی ناو قەفەسەکە دەچن. دەبنە هاوبەشی قڕکردنی کورد. خۆی دەوڵەتی تورک دەڵێت، من لەدژی کورد نیم. لەدژی تیرۆریستەکانم و بەم شێوەیە کورد قڕ دەکات. ئەنەکەسە سەرکێشی بۆ سیاسەتەکی دەوڵەتی تورک دەکات و بە ڕەوا پیشانی دەدات.

ئێمە دەمانزانی بەم شێوەیەن، بەڵام ڕای گشتی جیهان باشتر ئەوانی ناسی. لە هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی و بە گشتی ڕۆژئاوادا ئەنەکەسە هاوبەش و تاوانبارە. ئەنەکەسە و دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناوببەن، بەیەکەوە دەجووڵێنەوە. سەرەتا لە عەفرین و دواتر لە هەموو ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕژاندنی خوێنی کورددا دەستی ئەنەکەسە هەیە. لە دەستی ئەنەکەسەدا خوێنی کورد، ژن، پیر و ئیختیار و گەنجی کورد هەیە. لێدوانەکانی ئەنەکەسە لە تورکیا، لە هەمانکاتدا نیشانەی ڕەوایەتیدانە بە هێرشی نوێی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. زەمینەی سیاسی و دەروونی هێرشەکان بەم شێوەیە ئامادە دەکرێت. پێویستە هەموو کوردێک باش بزانێت ، هاوبەشی تاوان، ڕەواکار، هاندەری هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنەکەسەیە.

ئەم هەڵوێستە لە هەمانکاتدا وڵامی ئەنەکەسەیە بۆ هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ یەکێتی ناوخۆیی. ئەنەکەسە دەیەوێت لە تەنیشت دەسەڵاتی فاشیست و دوژمنی کوردان ئاکەپە مەهەپە جێی خۆی بگرێت. هەندێک لایەن لە ناو ئەنەکەسەدا دەیانەویت لە ڕۆژئاوا لە ناو یەکێتی کورددا جێی خۆیان بگرن. بەڵام ئەو خایینانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک قسەیان کرد ئاشکرایان کرد کە مقاشی دەستی دەوڵەتی تورکن. پێویستە هەموو کوردێک ئەو کەس و لایەنانەی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەجوولێنەوە، ڕسوا بکەن.

ئەو خایینانەی ئەنەکەسە لە ئەنقەڕە بەو شێوەیە قسە دەکەن و پەدەکەش لە بەرانبەر ئەو سیاسەتانە بێدەنگە. پەدەکە بە هۆی ئەو پەیوەندیەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیەتی، لە بەرانبەر ئەو جۆرە سیاسەت و لێدوانانە بێدەنگە. بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە لایەن گەلی کوردەوە قبوڵ ناکرێت. ئەمەش بە واتای ئەوە دێت، پەدەکە هێرشەکانی سەر گەلی کورد ئاسایی و ڕەوا دەبینێت. دۆخێکی وەک 'سکوت ئیقڕار' هەیە. خۆی زانیاری لەسەر ئەوە هەیە کە دەڵێن، پەدەکە ڕێگا نادات ئەنەکەسە لە ڕۆژئاوا بەشداری لە خەباتی یەکێتی نەتەوەیی ببێت. دۆخ و هەڵوێستی ئێستای ئەنەکەسە ئەو زانیاریانە پشتڕاست دەکاتەوە.

بە هیوای ئەوەی خیانەتی کوردی کە بە هارپاگۆس دەستیپێکردبوو، بە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کۆتایی پێبهێنرێت...

سەرچاوە: یەنی ئوزگور پۆلیتیکا

ف.ق