دادی باڵای عێڕاق شێوەی گەورەترین کوتلەی لە پەرلەمان دەستنیشانکرد

بۆ دووەم جار سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵەح داوایەک پێشکەشی دادگای باڵای عێڕاق دەکات، ئەمڕۆ یەکشەمە دادی باڵای عێڕاق وڵامی داواکەی بەرهەم ساڵەحی دایەوە و بڕیارێکی لە بارەی کوتلەی گەورەوە لە پەرلەمان دەرکرد.

سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵح بەهۆی چارەسەر کردنی ئاڵۆزێکانی ناو پەرلەمان داوایەکی پێشکەش دادی باڵای عێڕاق کرد لە پێناو پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو عادل عەبدولمەهدی، لایەنە سیاسیەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە پارچەیەکی بەهێز لەناو پەرلەمانی عێڕاق دروست بکەن و ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو بگرنە ئەستۆ.

ئیاس ساموک وتەبێژی دادی باڵای عێڕاق ڕایگەیاند گەرەترین کوتلە لە پەرلەمان بەم شێوەیە دەبێت کە ئەو کوتلەیەی لە دوای هەڵبژاردن دروست بوە خاوەن یەک لیستی هەڵبژاردنە، یاخود ئەو کوتلەیەی لە دوای هەڵبژاردن دروست بوە و خاوەن دوو یاخود سێ لیستی هەڵبژاردنە.

بەپێی مادەی ٧٦ لە دەستوری عێڕاقدا شێوەی ئەو کوتلە گەورەیەیان دیاری کردووە بەڵام ناوی کوتلەکە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە. شایەنی باسە لە پەرلەماندا کوتلەی سائیروون بە سەرۆکایەتی سەدر و کوتلەی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی گەورەترین کوتلەیان دروست کردووە لە پەرلەماندا بە کۆی (١٨٠) نوێنەر. هەروەها هادی عامری و نوری مالکی لەهەوڵی ئەوەدان کوتلەیەکی گەورەتر دروست بکەن کە لە ئێستادا بە هەردووکیانەوە (١٤٥) نوێنەر پێک دەهێنن.

 ئەوەی ئەمێنێتەوە و جێی پرسیارە ، کێ گەورەترین کوتلە پێک دێنێت و پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێڕاق ئەگرێت ئەستۆ.

ف.ق