داعش لە ئەفغانستان هێرشی کردە سەر زیندانێک: ٢٠ کەس کوژران

چەتەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هێرشیان کردە سەر زیندانێک و لە ئەنجامدا ٢٠ کەس کوژران.

لە کاتژمێرەکانی کۆتایی ئاگربەستە ٣ ڕۆژیەکەدا کە بەبۆنەی جەژنی قوڕبانەوە لەنێوان تالیبان و حکومەتدا ڕاگەیەنرابوو، چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر زیندانی جەلالئاباد.

چەتەکانی داعش یەکشەمە دوای ئەوەی ئۆتۆمبێڵێکیان لەبەرانبەر زیندانەکەدا تەقاندەوە، هێرشیان کرد. لە زیندانەکەدا ئەندامی داعش و تالیبان هەبوون.

دوای تەقینەوەکەدا لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و چەتەکانی داعشدا شەڕ دروست بوو. بەپێی زانیاریەکان زیاتر لە ٢٠ کەس کوژراون. باسی ئەوە دەکرێت لەناو کوژراوەکاندا خەڵکی مەدەنی و زیندانیش ژەن.

سوهراب کادەری ئەندامی ئەنجومەنی ویلایەتی جەلالئاباد ڕایگەیاند، پێدەچێت ئامارەکە زیاتر بێت و زیاتر لە ٥٠ زیندانیش هەڵهاتوون.

ف.ق