داعش لە خوورماتو سوپای عێراقی کردە ئامانج

سوپای عێراق بۆ پاککردنەوەی چیای حەمرین لە پاشماوەکانی داعش، ئۆپراسیۆنێکی سەربازی دەست پێکردووە.

چەتەکانی داعش هێرشێکی خۆکوژییان پێکهێنا، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆکوژییەدا ٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ١١ سەربازی سوپای عێراق و ئەندامێکی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

سوپای عێراق ڕۆژی شەممە لە هەرێمی خەرا-ی باشووری خوورماتو لە دژی چەتەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکیان دەست پێکرد.

 لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا چەتەکانی داعش هێرشێکی خۆکوژییان پێکهێنا. عەلی هاشمی وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند: لە کاتی ئۆپراسیۆنی هێزەکانماندا چەتەێکی داعش هێرشێکی خۆکوژی ئەنجامدا و ، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆکوژییەدا ٣ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و ١١ سەربازی سوپای عێراق و ئەندامێکی حەشدی شەعبی بریندار بوون.

 دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین، هێرشی داعش لەو هەرێمە زیادی کردووە، و بە هۆی ئەو هێرشانەوە ژمارێکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی، سەربازی سوپای عێراق وچەکدارانی  حەشدی شەعبی کوژراون.

ک-ش