داعش لە پارێزگای ئەنبار هێرشی کردە سەر سوپای عێراق

چەتەکانی داعش لە پارێزگای ئەنبار-ی عێراق هێرشی کردە سەر سوپای عێراق و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٧ سەربازی سوپای عێراق کوژران.

چەتەکانی داعش کە دوای هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین ، لە سووریا وعێراق دووبارە ژیانەتەوە، دوای مووسل وکەرکووک ئەمجارە لە ئەنباری-ی عێراق هێرشیان کردە سەر سوپای عێراق، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ٧ سەربازی سوپای عێراق کوژران.

ئەحمەد دلەیمی لە ڕاگەێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەتەکانی داعش لە دەشتاییەکانی ناوچەی ڕوتبێ-ی ڕومادی لە کەمینێکدا هێزەکانی عێراقیان کردە ئامانج.

دلەیمی ڕایگەیاند کە لەو هێرشەدا ٧ سەربازی سوپای عێراق کوژراون.

دوای هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە مەبەستی داگیرکردنی عەفرین ، لە دەیرئەزۆر، کەرکووک، مووسڵ و ئەنبار چەتەکانی داعش دووبارە دەستیان کردووە بە چالاکی.

چاودێرانی سیاسی لەسەر ئەو باوەڕەن کە دوای هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین هێزەکانی یەپەگە،یەپەژە و قەسەدە دەستیان کردووە بە پاراستنی عەفرین و ئەمە بووە بە دەرفەتێک بۆ داعش کە دووبارە خۆیان بەڕیکخستن بکەن و هێرشەکانیان بۆسەر ناوچە ئازادکراوەکان زیاد بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیان کە هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین بووەتە هۆی لاواز بونی بەرەی شەڕ لە دژی داعش و کاریگەری لەسەر شەڕلە دژی داعش داناوە.

ک-ش