دانوستانەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان دەستپێدەکەنەوە

لە ئەفغانستان ئەنجومەنی گەورە (لۆیا ژیرگا) کە بە هەزاران کەسایەتی ئایینی و هۆزەکانی وڵات پێکەوە کۆدەکاتەوە، داوای ئازادکردنی ٤٠٠ ئەندامی تالیبانی کرد.

ئاتەفا تەییب ئەندامی ئەنجومەنەکە وتی،"بۆئەوەی ئالنگاریەکانی بەردەم دانوستانەکانی ئاشتی هەڵگرن، بۆئەوەی کۆتایی بە کۆمەڵکوژیەکان بهێنرێت، بۆ ئاشتی گەل، لۆیا ژیرکا داواکاری تالیبانی بۆ ئازادکردنی ٤٠٠ ئەندامی قبوڵ کرد.

ئەو بریارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی ٣ ڕۆژدا دراوە. داهاتووی زیندانیان وەک هۆکارێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان تالیبان و حکومەت لەقەڵەمدرا.

حکومەت تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار ئەندامی تالیبانی ئازاد کردووە بەڵام ئازادکردنی ٤٠٠ ئەندامی تالیبانی ڕەتکردبوو.

تالیبانیش لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا هەزار ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی ئازاد کردبوو.

ئەشرەف گانی سەرۆککۆماری ئەفغانستان ڕایگەیاندبوو تا وتوێژ لەنێوان لایەنەکان نەکرێت هیچ ئەندامێکی تالیبان ئازاد ناکرێت.

دوای ئەو بڕیارە لۆیا ژیرگا و بەرپرسی حکومەت بە ناوی عەبدوڵلا عەبدوڵلا کە بەرپرسی دانوستانەکانە وتی،"چاوپێکەوتنەکانی ئاشتی دەستپێدەکەنەوە."

حەمید کارزای سەرۆککۆماری پێشوو ڕایگەیاند، دوای ئازادکردنی ٤٠٠ ئەندامەکەی تالیبان لەنێوان ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی تردا دانوستانەکان دەستپێدەکەنەوە.

لەناو ئەو کەسانەدا ١٥٠ کەس ڕووبەڕووی سزای کوشتن بوونەتەوە. بەڵام بەپێی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ زۆربەی ئەو کەسانە لە ژیر ئەشکەنجە دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و دیارنییە تاوانبارن یان نە.

پەیمانی مێژوویی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تالیبان مانگی شوبات لە شاری دەوحەی قەتەر ئیمزاکرا. لەنێوان تالیبان و حکومەتی ئەفغانستانیش ١٠ ئازار دانوستان دەستپێکرا. بەڵام بەهۆی پرسی زیندانیان دانوستانەکان هەموو کاتێک دواکەوت.

ف.ق