داواکارییەک لە دژی ئەردۆغان پێشکێش بە داواکاری گشتی میسر کرا

هاوڵاتییانی وڵاتی میسر لە دژی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک داواکارییەکیان پێشکێشی داواکاری گشتی وڵاتەکەیان کرد بۆ ئەوەی لە دژی تاوانەکانی شەڕ کە ئەردۆغان لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامی دەدات، هەڵوێستێکی روون و ئاشکرا بنوێنن.

کەسایەتی ناوداری میسر مەجدی ئەلکوردی و چەندین کەسایەتی تری بەناوبانگی ئەو وڵاتە لە داواکارییەکەیاندا رایانگەیاندووە ئەردۆغان لە دژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا چەکی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی بەکار دەهێنێت کە بەو هۆیەوە چەندین کەسی سڤی کوژراون.

لە داواکارییەکەدا بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی فسفۆر پێشکێش کراوەو باس لەوە دەکرێت کە بەکارهێنانی ئەو جۆرە چەکە لە یاساکانی نێودەوڵەتیدا قەدەغە کراوە.

هەروها باس لەوەش کراوە کە ئەردۆغان پەیوەندییەکی باشی لەگەل ئیخوانەکان هەیە کە لە یاساکانی میسردا گروپەکی قەدەغەکراوە و ئەردۆغان پشتگیری لەو گروپانە دەکات کە زیان لە ئاسایشی نەتەوەیی میسر دەدەن.

ز.ش