ده‌ریا له‌سه‌ر دیواره ڕزیوه‌كانی شار جوانی ده‌ئافرێنێت
دەریا کچە هونەرمەندێكی باشووری كوردستانه كه لە کەلوپه‌لی پاشماوە و به‌كارهاتوو، تابلۆی هونەری درووست دەکات و دیواره ڕزیوەکانی شار بە ڕەنگی ژنان ده‌نه‌خشێنێت.
دەریا کچە هونەرمەندێكی باشووری كوردستانه كه لە کەلوپه‌لی پاشماوە و به‌كارهاتوو، تابلۆی هونەری درووست دەکات و دیواره ڕزیوەکانی شار بە ڕەنگی ژنان ده‌نه‌خشێنێت.
کاتێك بە شەقامی سەرچناری سلێمانیدا ده‌ڕۆی، چاوت به كچێكی گەنج ده‌كه‌وێت کە دیوارە ڕزیوەکانی شار بۆیە دەکات و ڕه‌نگێكی نوێی ژیانیان پێ دەدات. دوای سڵاوێك بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه ئەو هونەرمەندە و خاوەنی ٧٠٠ تابلۆیه.
دەریا عوسمان لەنێو هاوڕێكانی بە دەریا ئارت ناسراوە. ئه‌و كچێكی گه‌نجی خەڵکی شاری سلێمانییە و خوێندکاری دواهه‌مین ساڵی ئامادەییە، دەریا لە تەمەنی ١١ ساڵییه‌وه خولیای وێنەکێشانی هەیە و دەڵێت: «تاکو ئێستا ٧٠٠ تابلۆم کێشاوە.»
کاتێک لە وێنەکانی دەریا ورد ده‌بیته‌وه، به ئاشکرا ده‌بینیت كه زیاتر گرنگی بە ژنان دەدات، چونكه رەنگی ژن به تابلۆکانییه‌وه دیارە. ئه‌و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «لە کۆمەڵگه‌ی ئێمە گرنگی بە ئازادی و هەستەکانی ژنان نادرێت و گوێیان لێ ناگیرێت. بۆیه من ده‌مه‌وێت له ڕێی تابلۆکانمەوە دەنگی شارەوە و هەستی ژنان دەرببڕم.»
لایه‌نێكی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده ئه‌وه‌یه، بۆ زۆربەی کارەکانی خۆی سوود له‌و كه‌لوپه‌لانه وه‌رده‌گرێت کە پشماوەن و بۆ فڕێدان دانراون. ده‌ریا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: «مه‌به‌ستی من ئەوەیە ژینگە بپارێزم لەو کەلوپه‌له پلاستیكییانه‌ی كه خەڵکی فڕێی ده‌ده‌ن و سیما و ژینگەی کوردستان تێك ده‌ده‌ن. من هەر بەو کەلوپەلانە ڕه‌نگێكی جوانتر دەدەمە ژینگە و وه‌ڵاتەکەم.»
دەریا خواستی ئەوەی هەیە لە داهاتوودا کارەکەی فره‌وانتر بکات و پێشه‌نگه‌ی تایبه‌ت به كاره‌كانی خۆی بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت لە دوای قۆناغی ئامادەیی، له کۆلێژی هونەرە جوانەکان بخوێنێت. دەریا ڕێنمایی بۆ گه‌نجانیش هه‌یه و پێیان ده‌ڵێت: «خۆتان جوانن، کاری جوان بکەن.»
s.m