پارێزه‌رانی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش ڕه‌مه‌زان ده‌میر، به‌نان مۆلوو و مووراد ئاركساك سه‌ردانی ده‌میرتاشیان كرد له زیندانی پیتی «ف»ی شاری ئه‌دیرنه. ده‌میرتاش له ڕێی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه په‌یامێكی ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه. پارێزه‌ران دوای ٣ كاتژمێر دیدار، له به‌رده‌م زیندانه‌كه‌دا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
پارێزه‌ر ڕه‌مه‌زان ده‌میر په‌یامه‌كه‌ی ده‌میرتاشی ڕاگه‌یاند كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌شێوه‌یه‌كی حقووقی دیلگرتنی حقووقی تۆمار كرا. هه‌ر وه‌ك له ڕۆژی یه‌كه‌مه‌وه گوتمان، ئۆپه‌راسیۆنی دژ به هه‌ده‌په، گرتن و دادگه‌یی كردنی ئێمه قانوونی نییه. به هۆكاری سیاسی ئه‌م ڕێكارانه گیرانه‌به‌ر. به‌م بڕیاره هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ی بۆ من كرابوونه‌وه و هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دهخرانهپاڵم هه‌ڵوه‌شانه‌وه. دادگه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی و هه‌موو دادگه‌كانی دیكه كه دادگه‌یی منیان كرد، پێشێلكاری گه‌وره‌یان كردووه. به‌م بڕیاره‌ی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا، ئه‌مه سه‌لمێنرا و تۆمار كرا. ئه‌و باڵاده‌ستییه‌ی به ده‌ستی سیاسه‌ت له‌سه‌ر دادگه و دیموكراتی دروستكراوه، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له ئایندهی كۆمه‌ڵگه و دیموكراتی ده‌كات. ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نییه به كه‌سایه‌تیی منه‌وه. وه‌ك دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا له بڕیاره‌كه‌یدا چه‌سپاندوویه‌تی، بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا بارودۆخێكی مه‌ترسیداره. ماوه‌ی ٢ ساڵه من به‌ناحه‌قی گیراوم، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش باوه‌ڕیم به دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری هه‌رگیز له‌ده‌ست نه‌داوه. له‌م لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه‌ی هیوای من و باوه‌ڕیی گه‌له. من سوپاسی هه‌ده‌په، گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه پشتیوانن.»
s.m