سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی توركیا، كه له زیندانی ئه‌دیرنه به‌ند كراوه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ڕێی كه‌ناڵی TRT Haberی توركی، په‌یامێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ده‌ڵێت: «هۆكاری بوونی من لێره، ترسی ئاكه‌په‌یه له من. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، درۆ ده‌كه‌ن. هیچ گومانێكم نییه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ حقووقییه ته‌نیا به منه‌وه سنووردار بوایه، نه‌مده‌كرد به ڕۆژه‌ڤ. حكوومه‌تی ئاكه‌په به خۆشگوزه‌رانی له كۆشكدا ڕۆژه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات. من نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له زیندان بمێنمه‌وه، سه‌ری خۆم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم. هه‌ر كاتێك ئێوه ئازاد بوون، منیش ئازاد ده‌بم.»
ده‌قی په‌یامه‌كه به زمانی كوردی:
«خوشك و برایانی هێژا
به گه‌رمترین خۆشه‌ویستی، بیركردن و هه‌سته‌وه سڵاوتان لێ ده‌كه‌م. له‌م كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌داخه‌وه له زیندانی پیتی ئێف-ی ئه‌دیرنه بانگه‌وازتان ئاراسته ده‌كه‌م.
له ٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ ١٢ هه‌ڤاڵی په‌رله‌مانتار ئێمه‌یان خسته زیندان. ٢٠ مانگه به‌شێوه‌یه‌كی بێ حقووقی ئێمه لێره‌دا زیندانین. هیچ جارێك دادگه‌ییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه و بێلایه‌نانه به‌ڕێوه‌نه‌چوو. له‌م ٢٠ مانگه‌دا، ته‌نیا ٢ جار چوومه‌ته به‌رده‌م دادگه. پڕۆسه‌ی دادگه‌ییكردنی من ده‌كرا به‌بێ گرتن به‌ڕێوه‌چووبا، به‌ڵام به‌هۆی زه‌ختی سیاسی بڕیاری دیلگرتنی من به‌رده‌وامه. تاوانباركردنی منیش به‌هۆی قسه‌كانمه‌وه‌یه، ئه‌و قسانه‌ی كه زۆر جار ئێوه گوێتان لێ گرتووه. جگه له‌مه، هیچ شتێكی دیكه نییه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاكه‌په له من ده‌ترسێت، من لێره‌م. لێره‌دا من گیراوم و له مه‌یدانه‌كان پاشه‌ملێ بوختانم ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی من هیچ بڕیارێكی سزادان نییه، به‌ڵام وه‌ك تاوانبار ناوم دێنن. به‌م شێوه‌یه ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی پێشێل ده‌كه‌ن و به هه‌ڵه ڕای گشتی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی خۆشگوزه‌رانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، درۆ ده‌كه‌ن. من ناتوانم له‌وه تێبگه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌خلاق و ویژدانی خۆیان له‌ده‌ستداوه، چۆن ده‌یانه‌وێ وه‌ڵات به‌ڕێوه‌ببه‌ن. ئێوه بزانن له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌رده‌كه‌وێت كه من تاوانبار نیم، ته‌نیا با ده‌زگه‌ی دادوه‌ری له بری ده‌سه‌ڵاتداره‌تی پشت به حقووق ببه‌ستێت.
با ئه‌م شته له‌بیر نه‌كه‌ن، سه‌ید ڕه‌زا گوتبووی «من نه‌متوانی سه‌ر له فرتوفێڵی ئێوه ده‌ركه‌م، ئه‌مه بۆ من بوو به ده‌رد. به‌ڵام من له به‌رده‌م ئێوه سه‌رم دانه‌نه‌واند، با ئه‌مه‌ش بۆ ئێوه ببێته ده‌رد!» من سه‌ر له درۆكانی ئێوه ده‌رده‌كه‌م!
ئه‌گه‌ر زۆرداری و بێ حقووقی ته‌نیا له‌سه‌ر من بوایه، باسی ئه‌م شتانه‌م نه‌ده‌كرد. به‌ڵام هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م زۆرداری و بێ حقووقییه له ده‌وروبه‌ریی خۆم ده‌بینم. ئێوه مه‌غدووری ئه‌م زوڵمه‌ن. من ده‌بینم كه ژیانی ئێوه ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر تراژیدی ده‌بێت. ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه تووشی ترس، بێ هیوایی و ڕه‌شبینی بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ی ئیدی برا له برا، دراوسێ له دراوسێ به گومان بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا بێكاری، هه‌ژاری، قه‌یرانی ئابووری و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی ژیانی خنكاندووه. حكوومه‌تی ئاكه‌په هه‌موو ڕۆژێك له كۆشك و سه‌راكانه، به‌ڵام گه‌له‌كه‌مان برسییه. به گیانی منداڵانی ئێمه درێژه به سیاسه‌تی شه‌ڕ ده‌ده‌ن.
خوشك و برایانی هێژا
له ڕژێمه دیموكراتییه‌كاندا هه‌ڵبژاردن زۆر گرینگن. به‌و ده‌نگه‌ی كه ئێوه ده‌یده‌ن، قانوون داده‌نرێت و نوێنه‌رانی خۆتان هه‌ڵده‌بژێرن. بڕیاری ئێوه نه‌ك ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ، به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی منداڵانیش ده‌بێت. ئێوه بڕیاری خۆتان ده‌ده‌ن كه ئایا له دوای ٢٤ی حوزه‌یران وه‌ڵات به‌ره‌و كوێ بچێت.
ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌نگ به ئاكه‌په بده‌ن، چاره‌نووسی وه‌ڵات ته‌نیا له ده‌ستی كه‌سێكدا ده‌بێت، هه‌موو بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌بردن، دادگه‌ییكردن و قانوونه‌كان له ده‌ستی كه‌سێكدا ده‌بێت. هیچ ده‌زگه‌یه‌ك نابێت كه بتوانێت بچووكترین كێشه‌كانی ئه‌و كه‌سه‌ش ڕاست بكاته‌وه، چاره‌نووسی ٨١ ملیۆن كه‌س له ده‌ستی تاكه‌كه‌سێكدا ده‌بێت.
دونیا له كاتێكدا له ڕێی دیموكراتی پێشده‌كه‌وێت، توركیا به حكوومه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه و دوور ده‌بێت له دیموكراتی. هه‌موو ده‌ستكه‌وته دیموكراتییه‌كان له شه‌وێكدا نامێنن. هیچ شوێنێك نامێنێت كه له به‌رانبه‌ر نادادپه‌روه‌ریدا ئێمه سكاڵای له‌لا بكه‌ین. دادگه و فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ ده‌ردی ئێوه نابنه ده‌رمان. هه‌موو شتێك به گوێره‌ی كه‌یف و زه‌وقی كه‌سێك ده‌كرێت. له‌و ڕژێمه‌دا مرۆڤ هه‌ست ده‌كات كه خه‌ریكه ده‌خنكێت.
من ئه‌م شته به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی خۆم ناڵێم، به‌ڵكو سه‌یری ڕووداوه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ده‌كه‌م و وه‌ها ده‌ڵێم. ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین ته‌نیا پێشه‌كییه‌كه‌ی ڕژێمی تاكه‌پیاوییه. به‌شی ترسناكی فیلمه‌كه هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه. له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئێوه بڕیار ده‌ده‌ن كه ئایا كه‌شوهه‌وای ترس ده‌ستپێبكات یان نا.
من ده‌زانم كه بڕیاری ئێوه له‌پێناو ئازادی و دیموكراتی ده‌بێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته به‌هاداره‌ی ئێوه، داهاتووی ڕووناكی توركیا مسۆگه‌ر ده‌كات. به‌ر له‌وه‌ی ئێمه بكه‌وینه تونێلێكی تاریك، له به‌رده‌ممان فرسه‌تێكی گه‌وره هه‌یه. ئێمه پێكه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌ته به‌كاردێنین و وه‌ڵات له دۆخی به‌ر كه‌نده‌ڵان ڕزگار ده‌كه‌ین.
با هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌قاوه‌كان كه به والی و قائیمقامه‌كان، به ده‌رفه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، به سزادان و مێدیا بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئێوه نه‌ترسێنێت. سه‌خت نابێت كه مرۆڤ پیشانی ئه‌و كاراكته‌ره سیاسییانه‌ی بدات كه گه‌ل كێیه و هێزی گه‌ل چییه.
له ٢٤ی حوزه‌یراندا ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ده‌په و ده‌میرتاش بخه‌نه زه‌رف و ئه‌وه‌ی دیكه بۆ ئێمه لێبگه‌ڕێن. ئێواره كاتێك سندووق كرانه‌وه ده‌بینین كه ئه‌و شه‌قاوه و ساخته‌كارانه ده‌كه‌ونه چ حاڵێك. ئه‌م ده‌رفه‌ته له به‌رده‌م ئێمه‌یه كه ده‌رسێكی باشی سیاسه‌تمه‌دارانی بچووك بده‌ین. بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگی خۆتان بده‌ن.
پێویسته هه‌ڤاڵانی گه‌نج بۆ چاودێریكردن ئه‌رك وه‌رگرن. تا زۆرترین ڕاده من باوه‌ڕم به گه‌نجان و ژنان هه‌یه. ده‌رفه‌ته‌كانی من لێره زۆر كه‌من، به‌ڵام ده‌زانم ئێوه به ناوی منه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش درێژه به كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن. من ده‌زانم ئێوه خاوه‌نداره‌تی له سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
خه‌می منتان نه‌بێت، ئێوه باش بن منیش باش ده‌بم. نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش من له زینداندا بهێڵنه‌وه سه‌ری خۆم له به‌رانبه‌ریاندا دانانه‌وێنم. له‌پێناو ئاشتی و دیموكراتی من به ناوی ئێوه خۆڕاده‌گرم.
ئێمه كوردین، توركین، ژن و پیاوین، عه‌له‌وی و سوننین. توڕه‌یی ئێمه له به‌رانبه‌ر زوڵمه. ئێمه شێخ به‌دره‌دینین، لایه‌كی ئێمه پیر سوڵتانه. ئێمه مه‌زڵوومین، ئێمه ده‌نیزین. ناوی ئێمه سه‌عیده له مه‌یدانی ده‌روازه‌ی چیا. ئێمه حوسێنین له كه‌ربه‌لا. له دووره‌وه‌ڵاتی ئه‌حمه‌د كایاین، له زینداندا یڵماز گونه‌ین. جیاوازی ئێمه ئه‌وه‌یه ته‌نیا كه‌سێك نین، به‌ڵكو ئێمه زۆر كه‌سین. ئێمه شان ده‌ده‌ینه به‌ر شانی یه‌كتر.
له ٢٤ی حوزه‌یراندا ده‌نگێك بده‌نه هه‌ده‌په و ده‌نگێك بده‌نه ده‌میرتاش. شانسێك بده‌نه ڕووناكی، هیوا، ئارامی و ئاشتی. باوه‌ڕ به‌م شته بێنین و پێكه‌وه به‌دی بێنین.
به‌م هه‌ستانه‌وه، به ڕێزه‌وه سڵاو له هه‌مووتان ده‌كه‌م و جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانتان لێ پیرۆز ده‌كه‌م. ئاینده‌یه‌كی به‌هیوا و به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌مووتان ده‌خوازم.»
s.m