دوای پرۆژەکەی سەرۆک وەزیران شەقامی عێراق ‌ئارامتر دەبینرێت

عێراق لەدوای پرۆژە چاکسازیەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هێمنتر دەبێریت، ئەمرۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەکە کۆدەبێتەوە.

دوای ڕاگەیاندنی پرۆژەیەک کە پێک دێت لە چەند خاڵیک بۆ چاکسازی و باشترکردنی ئاستی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی عێراق لە لایەن عادل عبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ئیستادا شەقامی عێراق ئارامتر دەبینرێت،  وا بڕیارە ئەمرۆ پەرلەمان کۆبێتەوە و لەسەر پرۆژە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران دەنگ بدات.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دامرکاندنەوەی نارەزایەتیەکانی شەقامی عێراق لە ڕۆژی ٦-ی ئەم مانگە پرۆژەیەکی ڕاگەیاند کە پێک دەێت لە چەند خاڵیکی چاکسازای خزمەتگوزاری بۆ باشترکردنی دۆخی هاوڵاتیان، لەدوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەکە شەقامی عێراق هێمنتردەبینرێت، لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراقیش هێلەکانی ئینتەرنێت کەوتوونەتەوە کار کە هەر لەسەرەتای خۆپێشاندانەکەوە  ڕاگیرابوون.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بە ئامانجی دەنگدان لەسەر پرۆژە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران ئەمرۆ بانگی تەواوی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانمان کردووە بۆ ئەوەی بەشدار بن لە کۆبوونەوەکە و پرۆژە بریارەکە هەڵسنەگینن و بریاری لەسەر بدەن.

لەبارەی بەشداربوونی فراکسیونە جیاوازەکانی عێراق، تا ئیستا وابریارە هەموو فراکسیۆنەکان بەشداربن، تەنها فراکسێۆن سائیرن نەبێت کە گەورەترین فراکسیۆنە، لە سەرەتای خۆپێشاندانەکانی هەفتەی ڕابردوو، موقتدا سەدر داوی لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە کرد، بەشداری کۆبوونەوەکانی پەرلەمان نەبن.

ف.ق