دەسبەسەری ۱۵کرێکاری کارخانەی نەیشەکەری حەوت تەپەلەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

ڕۆژی شەممە ۱۱ی خاکەلێوە/ ١ی نیسان . لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ۱۰ کرێکاری کومپانیای “نەیشەکەری حەوت تەپە” دەسبەسەر کران.

پێشتریش لەڕۆژی پێنج شەمە لە کاتی کۆبونەوەی ناڕەزایەتی کرێکاران بە نەدانی حەق دەستی مانگانەیان  ۵ کرێکاری دیکە دەسبەسەر کرابوون.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە، پێنج هەزار کرێکار وکارمەندی کومپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە چاوەڕێی مووچەی پاشەکەوت و نەورۆزانە و پوانەکانی کۆتایی ساڵن بەڵام بەشی پێوەندییە گشتییەکانی ئەم کومپانیایە ڕایدەگەیەنێت کەهەموو بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی، ئیداری ودام ودەزگا گرێدراوەکان لە ۱۸ی ڕەشەممەوە لەپشووی سەری ساڵدان وداخراون.

ک-ش