دەوڵەتی تورک خۆی بۆ ئۆپڕاسیۆنێکی نوێی داگیرکەری ئامادە دەکات

بە پێی زانیاریەکان، دەوڵەتی تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات کە لە هەرێمەکانی حەفتانین و مەتینا دەست بە ئۆپڕاسیۆنێکی نوێی داگیرکەری بکات.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بەدەستمان گەیشتووون، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئامادەکاری ئەوە دەکات کە لە ناوچەکانی کەشان و بەکتوریای سەر بە هەرێمی حەفتانین و گردی زەندورای سەر بە هەرێمی مەتینا دەست بە ئۆپڕاسیۆنێکی تری داگیرکەری بکات.

بە پێی ئەو زانیاریانە، بۆ ئەو ئۆپڕاسیۆنە داگیرکەریە بڕیارە هێزە تایبەتەکانی جەندرمە لە شاری هاتایەوە جوڵەیان پێبکرێت و بهێنرێنە ناوچەکە و بەشێکیشیان لە گوندەکانی سەر بە قەزای زاخۆی باشوری کوردستان جێگری بکرێن.

هاوکات ئەوەش راگەیێنراوە کە هێزە تایبەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لەو ناوچانەی کە تێیدا جێگیر کراون، بەرەو هەردوو هەرێمی حەفتانین و مەتینا جوڵەیان پێبکرێت.

باس لەوەش دەکرێت کە بە دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنەکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک یەکە سەربازیەکانی خۆی لە سەر چەند گردێکی هەرێمی مەتینا جێگیر دەکات.

ز.ش