دەیان هەزار کەس لە تاران بۆ سلێمانی کۆ بوونەوە

دوای ئەوەی کە ئەمریکا فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران قاسم سلێمانی لە بەغدا کوشت، لە تەهرانی پایتەختی ئێران دەیان هەزار کەس رژانە ناو کۆڵانەکان.

دوای نوێژی هەینی، دەیان هەزار کەس لە شەقام و کۆڵانەکانی تارانی پایتەختی ئێران کۆ بوونەوە دروشمی (مرن بۆ ئەمریکا)یان بەرز کردەوە. لە لایەکی دیکەشەوە وێنەی قاسم سلێمانیان بەرز کردەوە.

 

دەیان هەزار کەس بە یەک دەنگ دەیانگوت: "تەوەری خراپپ ئەمریکایە، لەیتمۆتڤێ ئاین و قورئانیش مردن بۆ ئەمریکا".

 

لە چالاکییەکەدا هەندێک ئاڵای ئەمریکایان سووتاند، لە لایەکی دیکەشەوە هەندێک کەس دەگریان.

 

لەناو چالاکوانانە فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران موحسین رەزایش هەبوو، لە لایەکی دیکەوە دەیان ئەندامی سوپای پاسداران بەشداری چالاکییەکە بوون.

ف.ق