زۆربوونی توندوتیژی خێزانی لە ئێران

ڕاگەیێندرا کە لە ماوەی ساڵێکدا لەئێران یوندوتیژی خێزانی لەسەر ژنان لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە.

کۆمەڵناس و لێکۆڵەرە زانستە کۆمەڵاتیەکان لە سەر توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان هۆشدارییان داوە .

بە پێ مالپەڕی فەرمی ئێران کۆمەلناس  کامیل دڵپەسەند ڕایگەیاند کە ئامارەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئاشکرا ناکرێن و لە میدیاکان دا باسی لێوەناکرێت .دلپەسەند ڕایگەیاند کە ئەو زانیارییانە ڕاستن ولە هیچ شوێنێک باسی توندوتیژی خیزانی ناکرێت.

دڵپەسەند لە بەردەوامی قسەکانی دا ووتی؛ زۆرترین حەڵەتی توندوتیژی لە سەرئەو ژنانەی کە ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە ولە پلەی دوویەمدا منداڵانن کە بەرەو ڕووی توندوتیژی دەبنەوە.

بەرپرسی باری ئاسایی کۆمەلگا رەزا جەعفەری لە مانگی گوڵان دا لە سەرمیدیایێکی سەر بە ڕژیمی ئێران  ڕایگەیاندبوو کە توندوتیژی بەرامبەر بەژنان لەسەدا ٢٠ زیادی کردووە .

لە ساڵی پێشوو دا لە نێوان یەک ساڵدا ١٦ هەزارحاڵەتی توندوتیژی بەرامبەربەمندالان تۆمار کراوە .

شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکی توندوتیژی خێزانی بۆ گرفتگەلی ئابووری و کلتوری پیاوسالاری و زاڵ بوونی مەزهەب دەگەڕێننەوە.

ک-ش