زیان بەر نیوەی بەیروت کەوتووە و نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون

بەهۆی هەردوو تەقینەوەکەی ڕۆژی سیشەمەی بەندەرێکی بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیکەی ٣٠٠ هەزار کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون.

لە ئەنجامی هەردوو تەقینەوەکەی بەیروتدا زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٤ هەزار کەس برینداربوون.

حەسەن دیاب سەرۆکوەزیری لوبنان ڕایگەیاند بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست ٢ هەزار و ٧٥٠ تەن نیتراتی ئەمونیوم تەقیوەتەوە و لە سەرتاسەری لوبنان شینی ڕاگەیاند.

پارێزگاری  بەیروت ڕایگەیاند لە ئەنجامی تەقینەوەکاندا ماڵ و خانووی ٣٠٠ هەزار کەس ڕووخاون و زیانیان بەرکەوتووە و بێ ماڵ و حاڵ بوون. پارێزگاری بەیروت ئاماژەی بەوەدا کە نیوەی بەیروت ڕووخاوە و زیانی بەرکەوتووە.

ف.ق