زیلان تانیا هاوسەرۆکى کۆدار: بە تێکۆشانی سەرتاسەری کۆنسێپتی داگیرکەری تێکدەشکێنرێت

  زیلان تانیا هاوسەرۆکى کۆدار بەشداریی لە بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات دا کرد. تانیا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: "جەبهەی تێکۆشانی هاوبەشی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانرێت دوژمن بە چۆک دادات".

زیلان تانیا هاوسەرۆکى کۆمەڵگەى دیموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتى کوردستان (کۆدار - KODAR) بەشداریی لە بەرنامەی دەنگی شیلان لە رادیۆ دەنگی وڵات دا کرد. تانیا سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنی کرد و وتی:" جەبهەی تێکۆشانی هاوبەشی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانرێت دوژمن بە چۆک دادات".

تێکشکاندنی ئێران بە واتای تێکشکاندنی سەنگەری هێزە هەژموونخوازەکانی جیهانە

تانیا سەبارەت بە سیاسەتی هێزە هەژموونگەراکان بۆ گۆڕینی ئێران وتی: "هێزە هەژموونگەراکان نایانەوێت دەوڵەتێک کە دەستکردی خۆیانە و هاوپەیمانی هێزی خۆیانە لەناو بچێت؛ چونکە کەوتنی ئێران بە واتای کەوتنی سەنگەری هێزە هەژموون خوازەکانی جیهانە، بۆیە نایانهەوێت و ناهێڵن ئێران بڕوخێت، بەڵکو هەوڵ دەدەن گۆڕانکاری لە ئێراندا دروست  بکەن و بە پێی بەرژەوەندیی خۆیان رژێم تەسلیم وەربگرن."

سیستمێک کە گەلانی ئێران دەیانەوێت، پشت بە ئیرادەی گەلان دەبەستێت

وتیشی "راوبۆچوونی وا لە ئارادایە، کە هێزە هەژموونگەراکان رزگارکەری گەلانی ئێرانن؛ یانێ ئەوان تێکۆشانیان بۆ دەکەن، ئەوان گوشار دەخەنە سەر ئێران، ئەوان ئێران دەگۆڕن؛ کەواتە ئێوە دانیشن و چاوەڕوان بن، چونکە هێزە رزگارکەرەکان، هێزە دەرەکییەکانن. ئەوە لە کاتێکدایە کە ویست و داخوازیی گەلان بە لاڕێدا دەبات، چونکە ئەوەی پێویستە گۆڕانکاری بکات کۆمەڵگای ئێرانە. سیستمێک کە گەلانی ئێران دەیانهەوێت، سیستمێک نییە کە لە دەرەوە دەست نیشان بکرێت."

بۆ ئەوەی دەوڵەت کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت جارێکی تر کۆمەڵگا قوربانی دەبێت

تانیا سەبارەت بە قوربانیی بوونی کۆمەڵگا لەم شەڕ و ململانێیانە دا وتی: "ئەم ناکۆکییانە لە لایەکەوە بە قازانجی ئێرانە، چونکە هەتا ئەو کاتەی کە ئێران رووی لە دەرەوە بێت؛ دۆخی ناوخۆیی وە دوا دەخات. دۆخ و رەوشێکی وا دێتە ئاراوە، کە پێویستە کۆمەڵگای ئێرانی لە بەرامبەر هێرشە دەرەکییەکان دا سەفەربەر بێت و ئێستا کاتی ناکۆکی نییە، کەواتە ئێستا کاتی شەڕ و ململانێ و تێکۆشان نییە. ئێوە ئێستا هیچ مەخوازن، چونکە هێرش لە دەرەوە هەیە. بۆ ئەوەی دەوڵەت کۆتایی بەم دۆخە بهێنێت جارێکی تر کۆمەڵگا قوربانی دەبێت."

ئەوەی گەلانی ئێران دەیانهەوێت ئازادی و دیموکراسییە، سیستمی بەڕێوەبەری دێمۆکراتیکە

تانیا لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی راکێشایە سەر ویست و داخوازییەکانی گەلانی ئێران و وتی: "ئێران بە سیاسەتێک دەیهەوێت کۆمەڵگا پەروەردە بکات کە ویست و داخوازییەکانیان تەنیا لە ئاستی بژێوی ژیاندا قەتیس بمێنێت. تەنیا لە چوارچێوەی بازنەیەک کە دەوڵەت بۆ گەلانی دیار دەکات؛ دیاردەی ئازادی لە واتای راستەقینەی خۆی دەردەکەوێت و ئیتر ئازادی تەنیا لە ئاستی هەبوونی جەستەیی دا دەبێت. ئەوەی کە گەلانی ئێران دەیانهەوێت ئازادی و دیموکراسییە، سیستمی بەڕێوەبەری دیموکراتیکە کە بتوانێت خۆی بەڕێوەببات. قەتیس کردنی تێکۆشانی گەلانی ئێران تەنیا لە کێشەی ئابووریدا بەلاڕێدا بردنی ویست و داخوازی گەلانی ئێرانە."

لە بارودۆخێک دا، کە داگیرکاری هەبێت قەڵغانی مرۆیى شێوازێکی خۆ پاراستنە

تانیا سەبارەت بە قەڵغانی مرۆیى (زیندوو) لە باشووری کوردستان و پێویستیی هەبوونی قەڵغانی مرۆیى لە ئێران و رۆژهەڵایی کوردستان وتی: "کۆمەڵگای ئێرانی تێکۆشانی خۆی لە چوارچێوەی قەڵغانێک بۆ ئەم رەوتە کە دەرەوە دەیانهەوێت دەست بەسەر وڵات، سیاسەت و کۆمەڵگا دا بگرن، دروست کراوە، قەڵغانی مرۆیى هەیە و پێویستە هەبێت. لە بارودۆخێک دا کە داگیرکاری هەبێت، قەڵغان شێوازێکی خۆ پاراستنە. قەڵغانی زیندوو لە باشووری کوردستان لە دژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بەڕێوە دەچێت و ئەوەش پێویستە بەرین تر و گشتگیرتر ببێت."

ئێستا پێویستی بە تێکۆشانێکی هاوبەش هەیە

تانیا سەبارەت بە تێکۆشانی هاوبەشی گەلان وتی: "لەم بارودۆخانەدا هێزە دەرەکییەکان رەوتی خۆیان دیاریکردووە و کۆمەڵگاکانیش رەوتی خۆیانیان دیاریکردووە، شەڕ و تێکۆشان رەوتی ئەوانە. لە شوێنێک دا کە داگیرکاری هەیە، هێرش هەیە؛ تێکۆشانێکی بێ وەچان هەیە. لەو قۆناغانەی کە لاوازی لە ئارادایە پێویستی بە تێکۆشانێکی هاوبەش هەیە. تێکۆشان لە کاتێکدا سەردەکەوێت کە بە هاوبیری، هاوهەڵوێستی و هاوسەنگەری بەرەو پیشەوە بچێت."

تێکۆشانێک کە سەرتاسەری نەبێت هێزی پێویستی بۆ گۆڕانکاری نابێت

تانیا سەبارەت بە پەیامی دوایی بەرێز ئۆجەلان دەڵێت: "ئێستا کاتی ئەوەیە تێکۆشانێکی هاوبەش پێش بخرێت. تێکۆشانێک کە پێویستە هەر تاکێک لە ناویدا جێ بگرێت نە تەنیا بەشێک لە کۆمەڵگا. بە تێکۆشانی سەرتاسەری یەکڕیزی و یەکێتی دروست دەبێت و بە یەکێتی دوژمن لە ناو دەبرێت. رێبەر ئاپۆ لە دیدارەکانی دواییدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە پێویستی بە تێکۆشانێکی هاوبەش و یەکێتی هەیە. راستە تێکۆشانیک هەیە، بەڵام سەرتاسەری نەبووەتەوە؛ تێکۆشانێک کە سەرتاسەری نەبێت توانای گۆڕانکاری پێویستی نابێت."

تانیا لە کۆتایی قسەکانی ئەوەشی وت: "بۆ ئەوەی بگەین بە خاڵە بەهێزەکانمان، پێویستە خاڵە لاوازەکانمان بناسین و بەم شێوەیە بگەین بە خاڵە بەهێزەکانمان. ئێمە مافی ئەوەمان نییە کە ئەو دەرفەتە بۆ دەژمن بخوڵقێنین کە بەسەرماندا زاڵ ببێت، پێویستە هەموو ئەو دەرفەتانەی لێ بستێنین؛ ئەوەش بە یەکێتی و رێکخستن دروست دەبێت. گەلی کورد پێویستە یەکێتیی خۆی بەهێز بکات. بە جەبهەیەکی تێکۆشانی هاوبەشی ناوخۆ و دەرەوە دەتوانێت دوژمن بە چۆک دا بدات".

ر.م