ساڵێک و ٦ مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا

دادگای تورکیا ساڵێک و ٦ مانگ زیندانى بەسەر هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری پیشووی هەدەپە دا سەپاند.

ساڵی ٢٠١٥ بۆ ئیدانەکردنەوەى قەدەغەی هاتووچۆ لە ناوچەى سووری ئامەد، لە ناوچەى کەربۆرانى مێردین و ناوچەکانى جزیر و سلۆپیى شرنەخ رێپێوانێک رێکخرا و پەرلەمانتارانى هەدەپەش بەشداری رێپێوانەکە بوون.

داواکاری گشتى بەهۆی بەشداری بوونیان لەو رێپێوانەدا سکاڵای لە دژی عەلی جان ئۆنلو، عایشە ئاجار باشاران، عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەرلەمانتارانى هەدەپە تۆمار کرد و دانیشتنى ئەو سکاڵایە لە دادگای سزاکانى شرنەخ بەڕێوەچوو.

لەو دانیشتنەدا دادگا بە پاساوی ئەوەى لە دژی یاسای رێپێوان و خۆپیشاندان بوون، بۆ هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک بڕیاری سزای ساڵێک و ٦ مانگ زیندانیى دەرکرد. دادگاکە دۆسیەى پەرلەمانتاران ئۆلون و باشارانى لەو دانیشتە جیاکردەوە و دۆسیەکەیان دەبرێتە دادگایەکى تر.

ر.م