سوپای تورکیا ژمارەی کوژراوەکانی دەشارێتەوە

فەرماندەیى گواستنەوە وگەیاندن وئیداری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئاشکرای کرد کە سوپای تورکیای داگیرکەربۆئەوەی ژمارەی زۆری کوژراوانی خۆی بشارێتەوە دەستی کردووە بەبڵاوکردنەوەی هەواڵێ درۆ.ئەوفەرماندارییە داوای لەگل کرد کە باوەڕبە هەوالی ناڕاست ودرۆ نەکەن.

فەرمانداریی گواستنەوە وگەیاندن وئیدارەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورکیا کە لەم ڕۆژانەی دواییدا لەلایەن گەریلاوە گورزی سەختی بەرکەوتووە ودەستی کردووە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ وچەواشەکارانە. لە ڕاگەیەنراوەکەی ئەوفەرماندەییەدا هاتووە، " دوای ئەوەی کە هێزەکانی یەژاستاروهەپەگە لە ڕێکەوتی ٩و١٠ی تەشرینی دوویەم/١٩و٢٠ی خەزەڵوەردا لە شەڕنەخ وشەمزینان گورزی سەختیان لە ٦ بارەگای سەربازی سوپای تورکیا وەشاند، وهەروەها ڤیدیۆی چالاکی گەریلا لە گردی سلۆر-ی سەربە بارەگای سەربازی بەسوسنێ-ی شەڕنەخ بڵاوکرایەوە، دەولەتی تورکیا لەبەردانی خەسارێکی زۆری گیانی ومادی ، بە فڕۆکەی جەنگی وتۆپ هێرش دەکاتەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا . میدیاکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا بەگوڕوتینەوە باس لەوهێرشانەدەکات و بانگەشەی ئەوەدەکەن کە بەدەیان گەریلا لەوهێرشانەدا کوژراون.دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی ئەوهەواڵە ناڕاستانەوە بەنیازە ڕاستییەکان لە ڕای گشتی تورکیا و جیهان بشارێتەوە."

دوورە لەڕاستی

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:" ئێمەدەڵێین، لەکاتێکدا ئەوبانگەشانە دەکرێت کە یەک گەریلاش شەهید نەبووە. بەپێچەوانەی ئەوبانگەشانە، هێزەکانمان هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا وهەمیش لە باکووری کوردستان وەک ئەوەی کە لەگاباردەرکەوت، بەئەنجامی چەندین چالاکی سەرکەوتووە بەدەیان سەربازی تورکیایان کوشتووە. ڕاگەیەنراوەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیستی پیلانگێر وەک هەموو راگەیەنراوەکانی پێشووتری درۆیە وبۆگەل جێگەی باوەڕنییە.

باوەڕبە هەوڵی درۆ نەکەن

ڕۆژی ٩ی تەشرینی دوویەم ١٨ی خەزەڵوەرلەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەورووبەری چەمی مارکێ بۆردومانکرا کە شوێنێکی گەشتیاری لەباشووری کوردستانە. ئەوە دەرخەری ئەوەیە کە سوپای تورکیا بەبێ رەجاوکردنی پێوانەکانی شەڕهێرش دەکاتەسەرگەل وخاکی کوردستان. ئەوهێرشانە بەئامنجی شکاندنی وەرەی هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت. هەواڵی درؤ بڵاودەکەنەوە. ئێمە داوا لەگەلەکەمان دەکەین کە باوەڕبە ئەوهەواڵە درۆیانەی میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا نەکەن."

ک-ش