سوپای تورکیای داگیرکەرگوندەکانی عەفرین تۆبباران دەکات

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بە هاوەن وتۆپ گوندی بەینێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباراب دەکەن. ڕاگەیەنرا کە بەهۆی ئەو تۆپبارانانەوە زەوییە کشتووکاڵییەکانی هاووڵاتریان ئاگری تێبەردراوە.

بە پێی هەواڵێک کە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاوی کردووەتەوە، سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی لە دەورووبەری کاتژمێر ١٦:٤٢ خولەکدا گوندی بەینێ-ی ناوچەی شێراوای عەفرین-یان تۆپباران کردووە. بە هۆی ئەو تۆپبارانانەوە زەوییە کشتووکاڵییەکانی هاووڵاتیان سووتاوە.

تۆپباران-ی ناوچەکە بەردەوامە

ک-ش