سیستانی داوای هەڵبژاردنی گشتی کرد

ئایەتوڵلا عەلی سیستانی ڕابەڕی ئایینی شیعەکانی بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانەکان ڕزگاری ببێت، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی کرد.

لە عێراق ماوەی دیاریکردنی سەرۆکوەزیری نوێ کۆتاییهات. دەسەڵات سێ ڕۆژی تری درێژ کردەوە.

ئایەتوڵلا عەلی سیستانی ڕابەری ئایینی شیعەکان داوایکرد حکومەتی نوێ لە ماوەیەکی کەمدا پێکبهێنرێت و وتی، "پێویستە ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەیەکی کەمدا پێکبهێنرێت. پێویستە یاسایەکی نوێی هەڵبژاردنی ئامادە بکرێت، کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردنەکان هەڵبژێردرێت و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی گشتی بکرێت.

تا ئێستا هەر پارتێک ئەندامێکی لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا هەبوو، بەڵام لە هەموو هەڵبژاردنێکدا کۆمسیۆن بە سەختەکاری تۆمەتبار دەکرا.

ف.ق